مادده‌ی (4)

معرف المادة: 19272

رقم المادة : 579

مادده‌ی (4) ئەرکەکانى دەستە بریتین لە:- یەکەم/ دانانى پێوەرى گونجاو بۆچەسپاندنى بنەماکانى متمانە بەخشین، بە جۆرێک هاوتەریب بێت لەگەڵ پێوەرە کارپێکراوە نێودەوڵەتییەکان کە دەستەبەرى نایابى ئەکادیمى و پەروەردەیى و ئەنجامەکانى کۆى پڕۆسەى خوێندن و فێربوون بکات . دووەم/ دڵنیابوون لەوەى کە دامەزراوەکانى پەروەردەیى و خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى پەیڕەوى پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانى متمانە بەخشین لە پڕۆگرامەکانى خوێندن دەکەن، لەڕێگەى ڕێکخستنى میکانیزمەکانى پرۆسەى متمانە بەخشین و بەکارهێنانى ئامرازەکانى پێداچونەوەى هاوشێوە و چاودێریکردنیان. سێیەم/ پشتیوانیکردنى هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دانانى سیاسەتى گشتى و پلان و پەرەپێدانى توانا مرۆییەکانى تایبەت بە پرۆسەى بەدەستهێنانى بڕوانامەى متمانەیى بۆ دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنى باڵا و پرۆگرامەکانى خوێندن، و فەراهەمکردن و بە دەستهێنانی بودجە و پشتوانی دارایى بۆ ئەو دامەزراوانە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى بەدەستهێنانى ئەو بڕوانامەیە بەپێى پێوەرە کارپێکراوەکان .

الموضوع: دانانى پێوەرى گونجاو بۆچەسپاندنى بنەماکانى متمانە بەخشین,دڵنیابوون لەوەى کە دامەزراوەکانى پەروەردەیى و خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى پەیڕەوى پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانى متمانە بەخشین,پشتیوانیکردنى هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دانانى سیاسەتى گشتى و پلان و پەرەپێدانى توانا مرۆییەکانى تایبەت بە پرۆسەى بەدەستهێنانى بڕوانامەى متمانەیى