ماددهی (3) یەکەم/ دەستەیەک بەناوى (دەستەى متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستانى - عێراق) دادەمەزرێت و خاوەن کەسێتی مەعنەویى و سەربەخۆیى دارایی و کارگێڕى دەبێت . دووەم/ دەستە سەرۆکێکی دەبێت کە لەلایەن ئەنجومەنى باڵا دیاریدەکرێت، و بەرپرس دەبێت لە ئاڕاستەکردنى کارەکانى و گشت ئەو بابەتانەى پەیوەندیان بە ئەرکەکانى دەستە و سەرجەم کاروبارەکانیەوە هەیە. سێیەم/ دەستە لەم پێکهاتانەى خوارەوە پێک دێت، و لەلایەن سەرۆکى دەستەوە سەرپەرشتى دەکرێن:- 1. بۆردى متمانە بەخشینى پەروەردەیى . 2. بۆردى متمانە بەخشینى خوێندنى باڵا. 3. فەرمانگەى یاسایی و کارگێڕی و دارایی. چوارەم/ پێکهاتەکانى بۆردى متمانە بەخشینى پەروەردەیی و بۆردى متمانە بەخشینى خوێندنى باڵا و فەرمانگەکانى دەستە و لقەکانى، و ئەرک دەسەڵاتەکانیان، بە پەیڕەوێکى ناوخۆ دیاری دەکرێن کە دەستە پێشنیاری دەکات و ئەنجومەنى باڵا پەسەندى دەکات. پێنجەم/ دەستە لەکاتى پێویستدا دەتوانێت بەڕێوەبەرایەتى و بەش و هۆبە بهێنتە کایەوە یان لێکیان بدات یان هەڵیانبوەشێنێتەوە .
الموضوع: دادەمەزرێت,خاوەن کەسێتی مەعنەویى و سەربەخۆیى دارایی و کارگێڕى,بەرپرس دەبێت لە ئاڕاستەکردنى کارەکانى,پێکهاتەکانى بۆردى متمانە بەخشینى پەروەردەیى و بۆردى متمانە بەخشینى خوێندنى باڵا و فەرمانگەکانى,ئەرک دەسەڵاتەکانیان