مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت ئامانجی ده‌بێ بۆ:
یه‌كه‌م:دانانی ستراتیژ‌و سیاسه‌ت وپلانگه‌لێك بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان ووه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی(سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی)له هه‌رێمدا،وئاماده سازی توێژینه‌وه‌كانی به‌كه‌ڵكهاتنی ته‌كنیكی و ئابووری بۆ پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ودروستكردنی به‌نداوو پرۆژه‌كانی ئاودێری و پاراستن و به‌گه‌رخستنیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی(سلامه) به‌نداوه‌كان و به‌كارهێنانی ئاو بۆ به‌دیهێنانی نمونه‌ترین به‌كارهێنانی ئاو‌و پاراستنی خاك‌و خۆل له چوارچێوه‌ی پلانه‌گشتیه‌كانی هه‌رێم دا.
دووه‌م:دانانی پلانگه‌لی تایبه‌ت بۆ رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانی لافاوو كۆنترۆڵكردنی سێڵاوو گۆلی رووباره‌كان و،رێكخستن و دابه‌شكردنی ئاو‌و،چاوكردنه‌وه ووشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو.
سێیه‌م:دابینكردنی ئاو بۆ كه‌رته به‌كاربه‌ره‌كانی ئاوی (كشتوكالأ،ئاوی خواردنه‌وه،به‌كارهێنانی ناو مالأ و بۆ گه‌شتوگوزار،به‌كارهێنانی بۆ پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی كاره‌با..هتد) به‌پێی پلانگه‌لی بریار له‌سه‌ردراو،به‌جۆرێ،كه خزمه‌تی گه‌شه‌پێدان بكات له هه‌رێمدا و رای خۆشی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لێ ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كارخستنه‌كانی ئاوه‌وه هه‌بێ.
چواره‌م:سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه بریاری له‌سه‌ردراوه ئه‌مه‌ش،به‌نداوه‌كان و ئه‌ستێڵه‌كان(الخزانات)و پرۆژه‌كانی ئاودێری ده‌گرێته‌وه.
پێنجه‌م:پاراستنی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی له پۆخڵی و،پێشتریش لایه‌نه‌كانی ژنیگه بگرێته‌وه، به جۆرێ كه، له‌گه‌لأ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بگونجێ.
شه‌شه‌م: گرتنه‌به‌ری ڕێگای هاوچه‌رخ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه له‌به‌فیڕۆدانی ئاو له‌كاتی به‌كارهێنانیدا له‌بواره جیاكاندا.
پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت
الموضوع: دانانی ستراتیژ‌و سیاسه‌ت و پلانگه‌لێك بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان ووه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان,دانانی پلانگه‌لی تایبه‌ت بۆ رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانی لافاوو كۆنترۆڵكردنی سێڵاوو گۆلی رووباره‌كان,دابینكردنی ئاو بۆ كه‌رته به‌كاربه‌ره‌كانی ئاوی,سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان,پاراستنی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی له پۆخڵی و،پێشتریش لایه‌نه‌كانی ژنیگه بگرێته‌وه,گرتنه‌به‌ری ڕێگای هاوچه‌رخ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه له‌به‌فیڕۆدانی ئاو