مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: خاوه‌ن زه‌وی یا جوتیار یا كه‌شتیار یا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كشتوكاڵی هه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و به‌یاننامانه بكه‌ن كه له‌سه‌ری ده‌رچوون، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێن كه له ساڵێك پتر نه‌بێت یا به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێن كه له حه‌فت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار پتر نه‌بێت یا به یه‌كێك له‌و دووسزایه. دووه‌م: فه‌رمانبه‌ری كشتوكاڵی كه سه‌رپه‌رشته به‌سه‌ر پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه ئه‌و ســزایه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێت كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بووبێته هۆی سـه‌رنه‌گرتنی پرۆژه‌كه یان زه‌ره‌رێكی گه‌وره له پرۆژه‌كه. به هاوكاری له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرۆژه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر پێشتر فه‌رمانگه‌كه‌ی ئاگادار نه‌كردبێته‌وه و ئینزاری به خاوه‌ن پرۆژه‌كه نه‌دابێت. سێیه‌م: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان كرێكارێك به كه‌مته‌رخه‌می یان به ئه‌نقه‌ست له به‌جێهێنانی ئیشه‌كه‌یدا، بووبێته هۆی زیانگه‌یاندن به به‌روبومی كشتوكاڵ، سزای به‌ند كردنی ده‌درێت بۆ ماوه‌یه‌ك له‌شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك له چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر ره‌فتارێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م ماده‌یه‌دا نه‌گونجاو. تاوانێكی لێكه‌وته‌وه سزاكه‌ی به پێی یاسایه‌كی دیكه‌ی كارپێكراو له هه‌رێمدا گرانتر بێت، ئه‌وا كام ده‌قیان سزاكه‌ی گرانتر بێت، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت. پێنجه‌م: دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیری كشتوكاڵ، ئینجا داوا له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری سه‌رپێچیكار به‌پێی بڕگه‌كانی (دووه‌م و سێیه‌م) ده‌كرێته‌وه.
الموضوع: خاوه‌ن زه‌وی یا جوتیار یا كه‌شتیار,سزا ده‌درێت,زیانگه‌یاندن به به‌روبومی كشتوكاڵ,ره‌فتارێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م ماده‌یه‌دا نه‌گونجاو