مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمه: یه‌كه‌م: كار له پێناو بووژاندنه‌وه‌ی گوندا بكه‌ن و به‌پێی سیاسه‌تێكی ئیستراتیژی هاوكاری له‌گەڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بكه‌ن و جوتیار هانی كۆچی پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و گوند بده‌ن. دووه‌م: جوتیاران هۆشیار بكرێنه‌وه‌و به‌ره‌و به‌كارهێنانی زه‌وی به باشترین شێوه رێنمایی بكرێن. سێیه‌م: بۆ دابین كردنی ئاوی ئاودان له حاڵه‌تی نه‌هاتی ووشكه ساڵیدا به‌ربه‌ستی خۆلین و ده‌ریاچه‌ی سروشتی دروست بكرێن. چواره‌م: كردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و قیرتاوكردنی رێگا‌و بان بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران به ئاسانی به باخه‌كانیان بگه‌ن و بۆ بازاڕكاری به‌روبوومه‌كانیشیان یارمه‌تی بدرێن. پێنجه‌م: پیشه‌سازی گۆڕانكاری و ته‌واوكه‌ر(الصناعه التحویلیه أو التكمیلیه) هانبدرێت كه پشت به به‌روبوومی كشتوكاڵی خۆماڵی ده‌به‌ستێت. شه‌شه‌م: به‌شداری له دابین كردنی ئه‌و پێداویستییه پێویستیانه بكرێ كه كه‌فائه‌تی به‌رزیان له به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه‌و پشتگیری بكرێن. حه‌وته‌م: رێكخستنی كرده‌وه‌كانی بازاڕكاری ناوه‌خۆو ده‌ره‌كی به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكالأ، به هه‌هاهه‌نگی له‌گه‌لأ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و دارایی وئابووری له باری رێكخستن و كۆنتڕۆلأ كردنی هێنانی ئه‌و به‌روبوومانه‌ی كه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌رێمن. هه‌شته‌م: دروست كردنی عه‌مباری ساردكه‌رو به‌فرگر(المبرده والمجمده) له هه‌رێمدا هانبدرێن. نۆیه‌م:كار له پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن شینایی و پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان بكرێت، له حاڵه‌تی له ناوچوون یا زیان پێ گه‌یاندنیان له ئه‌نجامی كاره‌ساتی سروشتی یاخود هێزێكی له راده‌به‌ده‌ر. ده‌یه‌م: به‌شداری كردن له زیادكردنی رووبه‌ری زه‌وی به‌راو ودابین كردنی ئه‌و ئامێرانه‌ش كه له به‌كارهێنانی پاشكه‌وت كردنی ئاودا به‌كاردێن. یانزده‌م: له رێگای قه‌رزدان و ئاسانكاری بانكییه‌وه به‌شداری له دروست كردنی سه‌رمایه‌ی پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ره نیشتمانییه‌كان بكرێ. دوازده‌م: پشتگیری به‌روبوومه ستراتیژییه‌كان بكرێ. سیانزده‌م: فه‌رمانبه‌ره كشتوكاڵییه‌كان وه‌ك سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ر پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه دابمه‌زرێن، له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی زانستی كشتوكاڵییان به‌ده‌ست هێناوه، به خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندیی كشتوكاڵییه‌وه تا به‌رزترین ئاستی زانستی كشتوكاڵی.
الموضوع: كار له پێناو بووژاندنه‌وه‌ی گوندا,به‌پێی سیاسه‌تێكی ئیستراتیژی هاوكاری,جوتیار هانی كۆچی پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و گوند,جوتیاران هۆشیار بكرێنه‌وه‌و به‌ره‌و به‌كارهێنانی زه‌وی,دابین كردنی ئاوی ئاودان له حاڵه‌تی نه‌هاتی ووشكه,كردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و قیرتاوكردنی رێگا‌و بان,پیشه‌سازی گۆڕانكاری و ته‌واوكه‌ر,به‌شداری له دابین كردنی ئه‌و پێداویستییه پێویستیانه,رێكخستنی كرده‌وه‌كانی بازاڕكاری ناوه‌خو,دروست كردنی عه‌مباری ساردكه‌رو به‌فرگر,كار له پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن شینایی,به‌شداری كردن له زیادكردنی رووبه‌ری زه‌وی,به‌شداری له دروست كردنی سه‌رمایه‌ی پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانی,پشتگیری به‌روبوومه ستراتیژییه‌كان,فه‌رمانبه‌ره كشتوكاڵییه‌كان و دابمه‌زرێن