مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م:دانانی پلانی كشتوكاڵی وا كه گه‌شه‌سه‌ندنی به‌روبوومی كشتوكاڵی به هه‌ردوو لایه‌نی رووه‌كی و ئاژه‌ڵی به‌دێ بهێنێ . دووه‌م:پێشكه‌ش كردنی رێنمایی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی به‌روبوومی كشتوكاڵی وئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرده‌نی كشتوكاڵی وسه‌رپه‌رشتی پیاده‌كردنی یاسا به‌كارهاتووه‌كان له‌گه‌لأ به‌دوا داچوون وجێبه‌جی كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به وه‌به‌هێنانی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و پاڵپشتی كردنیان به نیازی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی به‌روبوومی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا. سێیه‌م:لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده ده‌كات ونه‌خشه‌یان بۆ ده‌كێشی به‌رنامه داده‌نێ وكارده‌كات له پێناو جێبه‌جێ كردنیان یان به جێبه‌جێ كردنی راسته‌و خۆ یان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تر له ناوهه‌رێم یاده‌ره‌وه‌ی دا وبه‌واداجوونی جێبه‌جێكردنی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات. چواره‌م:پشتگیریی كردن له كه‌رتی تایبه‌تی وهاندانی وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌كان و دامه‌زراندنی كارگه وتاقیگه و كارگه‌ی تایبه‌ت به به‌روبوومی كشتوكاڵی به هه‌ردوو لای ئاژه‌ڵی و رووه‌كی. پێنجه‌م:پشتگیریی كردنی بانكه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمدا و ده‌رچوواندنی رێنمایی پێویست بۆ كار ئاسانكردنی وئه‌مه‌ش به هاوئاهه‌نگی كردن ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری له‌هه‌رێمدا. شه‌شه‌م:كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی تۆوی چاككراو وپه‌ینی كیمیایی وقڕكه‌ره‌كان و دابین كردنی داوده‌رمان وئامێری كشتوكاڵی وگرتنه‌به‌ری رێگای وا كه زیاد كردنی به‌روبووم وچاككردنی ده‌سته‌به‌ر بكات. حه‌وته‌م: كاركردن له پێناوی ژیاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌لی وپاشكۆكانی و په‌ره‌پێدانی له هه‌رێمدا وكاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی ده‌رمان وپێكوتانه‌كانی به‌یته‌ری وگرتنه‌به‌ری شێوازی زانستی بۆ چاره‌كردنی نه‌خۆشی درم (ساری)و پاراستنی ئاژه‌ل لێیان. هه‌شته‌م: كاركردن و نه‌خشه‌كێشان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌ی ده‌ردو نه‌خۆشی كشتوكاڵی وگرتنه به‌ری هه‌موو رێگایه‌ك بۆ پاراستن له‌و نه‌خوشییانه وچاره‌كردنیان. نۆیه‌م: گرنگی دان به سامانی ماسی وبه خێوكردنی هه‌نگ. ده‌یه‌م: گرنگی دان به به‌روبوومی كشتوكاڵی وكاركردن له پێناوی رێكخستنی عه‌مباركردنی وناردنه بازاڕی. یازده‌م: گرنگی دان به نه‌مامگه‌كان وله‌وه‌ڕگا ودارستانی سروشتی وده‌ست چێن وپاراستنیان،چونكه سامانی نیشتمانین،هه‌روه‌ها پشتگێریی كردنی پاوانی سروشتی. دوازده‌م:ده‌سنیشان كردنی سنووری دارستانه‌كان وجۆرو پۆله‌كانیان به پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت كه كاروباریان رێك بخات له‌گه‌لأ رێكخستنی هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ندیی به‌دارستانه‌وه هه‌بێ له هه‌رێمدا. سێزده‌م:پێشنیاركردنی پرۆژه‌ی یاسایی نوێ بۆ چاره سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی وزار به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ واقیعی ئێستا‌و دوا رۆژی كوردستاندا بگونجێ. چوارده‌م:گه‌شه پێكردنی داهاتی به‌شه‌ری له بواری ڕاهێنانی كادیری جووتیاری وكشتوكاڵی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كانیان.
الموضوع: دانانی پلانی كشتوكاڵی,پێشكه‌ش كردنی رێنمایی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی به‌روبوومی كشتوكاڵی,لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت,پشتگیریی كردن له كه‌رتی تایبه‌تی وهاندانی پرۆژه‌كان,پشتگیریی بانكه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمدا,كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی تۆوی چاككراو وپه‌ینی كیمیایی,كاركردن له پێناوی ژیاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌لی,كاركردن و نه‌خشه‌كێشان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌ی ده‌ردو نه‌خۆشی كشتوكاڵی,گرنگی دان به سامانی ماسی وبه خێوكردنی هه‌نگ,گرنگی دان به به‌روبوومی كشتوكاڵی,گرنگی دان به نه‌مامگه‌كان و دارستانی سروشتی,ده‌سنیشان كردنی سنووری دارستانه‌كان,پێشنیاركردنی پرۆژه‌ی یاسایی نوێ,گه‌شه پێكردنی داهاتی به‌شه‌ری له بواری ڕاهێنانی كادیری جووتیاری