ماددهی (14) یەکەم: لیژنەیەک لە وەزارەت پێکدەهێندرێت، بە مەبەستى پێشنیارکردن بۆ وەزیر بۆ هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى بەرهەمهێنان یان هاوردەکردنى بنەتۆ و شەتڵ لەم بارانەى خوارەوەدا: 1. ئەگەر بەرهەمهێن یان هاوردەکارى بنەتۆ و شەتڵ یەکێک لەو سەرپێچییانەى ئەنجامدا کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (13)ى ئەم یاسایەدا هاتوون. 2. ئەگەر بەرهەمهێنى بنەتۆ و شەتڵ بەبێ ڕەزامەندى وەزیر دەستبەردارى پروژەکەى ببێت. 3. ئەگەر بەرهەمهێنى بنەتۆ و شەتڵ دەستبەردارى کێڵگەکەى بێت. 4. بەسەرچونى گرێبەستى بەکرێگرتنى زەویەکەى. 5. ئەگەر بەرهەمهێنى بنەتۆ و شەتڵ بەردەوام نەبوو لە جێبەجێکردنى گشت مەرج و ڕێنماییەکانى وەزارەت. دووەم: ئەرک و پێکهاتەى لیژنەکە بە ڕێنمایی لەلایەن وەزیرەوە دیاریدەكرێت.
الموضوع: پێشنیارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى بەرهەمهێنان,دەستبەردارى پروژەکە,دەستبەردارى کێڵگەکە,گرێبەستى بەکرێگرتنى زەویەکە,بەردەوام نەبوون لە جێبەجێکردنى گشت مەرج و ڕێنماییەکانى وەزارەت