ماددهی (12) یەکەم: لیژنەى باڵاى تۆمارکردن، پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان لە وەزارەت بە سەرۆکایەتى وەزیرى کشتوکاڵ و ئەندامێتى ژمارەیەک شارەزا لە بوارە جیاجیاکان پێکدەهێنرێت، بە مەرجێک لە (12) دوانزە ئەندام زیاتر نەبێت، بۆ مەبەستى تۆمارکردن، پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییە بەرهەم هاتووەکان. دووەم: لیژن هەڵدەستێت بە تۆمارکردن، پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییە بەرهەم هاتووەکان، و پەرەپێدانى بنەتۆی گونجاو و چۆنیەتى زیادکردن، دابەشکردن و وەرگرتنەوەى. سێیەم: ماوەى پارێزبەندى لەسەر تەرز یان بنەچە یان لێکدراو تەنها (10) دە ساڵە، و لە بەروارى پێشکەشکردنى داواکارى تۆمارکردن دەست پێدەکات، جگە لە تەرزى درەختەکان کە ماوەى پارێزبەندیان (20) بیست ساڵە.
الموضوع: لیژنەى باڵاى تۆمارکردن، پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان,ماوەى پارێزبەندى لەسەر تەرز یان بنەچە یان لێکدراو تەنها (10) دە ساڵە,ماوەى پارێزبەندى تەرزى درەختەکان (20) بیست ساڵە