مادده‌ی (6)

معرف المادة: 19082

رقم المادة : 565

مادده‌ی (6) بەرهەمهێنەرى بنەتۆ پابەندی ئەم ڕێکارانەى خوارەوە دەبێت: یەکەم: خاوێنکردنەوە و دەرمانکردنى بنەتۆى بەرهەمهاتوو تەنها لەو کارگانە ئەنجام دەدرێت کە مۆڵەتى دامەزراندیان هەیە. دووەم: لە قووتونان یان داگرتنى بنەتۆى بەرهەمهاتوو لە گوشى تایبەت، بە پێى ڕێنماییەکانى بەڕێوەبەرایەتی. سێیەم: دەبێت کێشى قووتوەکان و گوشەکان یەکسان بێت و هەموو زانیاریەکانى تایبەت بە بنەتۆیەکەى لەسەر نووسرابێت. چوارەم: دەبێت بەرهەمهێنەرى بنەتۆ کۆگاى تایبەت بە پاراستنى بنەتۆى هەبێت بەپێى پێویستى جۆرى بنەتۆیەکە.

الموضوع: پابەندی خاوێنکردنەوە و دەرمانکردنی بنەتۆی بەرهەمهاتوو لە کارگانەی مۆڵەتی دامەزراندن,پابەندی قووتونان و داگرتنی بنەتۆی بەرهەمهاتوو لە گوشى تایبەت,پابەندی کێشى قووتوەکان و گوشەکان یەکسان بێت,پابەندی پاراستنی بنەتۆیەکە بەپێی پێویستى جۆرى بنەتۆیەکە