مادده‌ی (12)

معرف المادة: 19064

رقم المادة : 564

مادده‌ی (12) یەکەم: 1- بەخێوکاری ئاژەڵ لەحاڵەتى دەستبەرداربوونی لە ئاژەڵەکە بە پاساوێکى ڕەوا، ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی دەکاتەوە بە مەبەستی داڵدەدانی لە پەناگەکان. 2- بەخێوکاری ئاژەڵ لەو بارەى لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیەدا هاتووە، لەسەر پابەندییەکانى بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕادەستکردنی ئاژەڵەکە بە پەناگەکان. 3- بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی بە پێبژاردنێک کە لە (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت ، ئەگەر پێچەوانەی ڕێکاری هاتوو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ئاژەڵەکە دەربەدەر بکات. دووەم: 1- سەرباری سەپاندنی سزای هاتوو لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە، بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی بە بەخێوکەر دادەنرێت تا ئەو کاتەی ئاژەڵەکە ڕادەستی پەناگە دەکرێت.

الموضوع: بەخێوکاری ئاژەڵ لە حاڵەتى دەستبەرداربوونی لە ئاژەڵەکە,پابەندییەکانى بەردەوام لەسەر رادەستکردنی ئاژەڵەکە,بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی بە پێبژاردنێک,سزای هاتوو لە خاڵى (1),سەرباری سەپاندنی سزای هاتوو