مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو دارستانه‌كاندا نیشته‌جێن، یان له‌ده‌وروبه‌رین، به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده (5)ی ئه‌م یاسایه، ده‌توانن سوودمه‌ند بن له به‌روبوومی دارستانه‌كان كه له پێویستی خۆیان زیاتر نه‌بێت به‌مه‌رجێك زیان نه‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی: 1ـ سوود وه‌رگرتن له هه‌موو داره ووشك و شكاوه‌كان كه به‌كاردێت بۆ دروستكردنی ئامێر و ئامرازی كشتوكاڵی، دوای مۆڵه‌تپێدان. 2ـ له‌وه‌ڕاندنی ماڵات و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بزن له دارستانه پارێزراوه‌كاندا. 3ـ رێگه‌گرتن له هاتنی ماڵات له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌نها به بڕیاری وه‌زاره‌ت نه‌بێت. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باخداری ودارستان وپاوان بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی بێ به‌رامبه‌ر ده‌ربكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه و بۆ ئه‌ندامانی هۆزه‌كان، تیایدا رێگه‌یان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ماڵاتیان له دارستانه دراوسێكان بڵه‌وه‌رێنن، به‌مه‌رجێك پابه‌ندبن به‌و رێنماییانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چن.
الموضوع: سوود وه‌رگرتن له هه‌موو داره ووشك و شكاوه‌كان,له‌وه‌ڕاندنی ماڵات و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بزن,رێگه‌گرتن له هاتنی ماڵات له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم,مۆڵه‌تی بێ به‌رامبه‌ر ده‌ربكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه