مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان بۆی هه‌یه ناوچه‌ی خۆپارێزی دروست بكات له‌ناو زه‌وی میری و زه‌وی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت كه ڕووته‌نن و رووبه‌ڕووی راماڵینی خاك بوونه‌ته‌وه به‌هۆی رێڕه‌وی ئاوی سه‌ر زه‌وی یان له زه‌وییه دارستانیه‌كانی تردا، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی: 1ـ جێگیركردنی خاك له‌سه‌ر شاخ و گرده‌كان و لێژییه‌كان، كه رێژه‌ی لێژایه‌تیان له(40%) زیاتره. 2ـ پاراستنی زه‌ویه‌كان له راماڵینی رووبار و لافاو. 3ـ پاراستنی كانی و سه‌رچاوه‌و رێڕه‌وه‌كانی ئاو. 4ـ پاراستنی دیمه‌نه سروشتییه‌كانی شوێنه‌كانی گه‌شتءگوزار یان ڕێگه گشتییه‌كان. دووه‌م: ڕێگه نادرێت به خاوه‌ن زه‌وییه تایبه‌ته‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی خۆپارێزی، له ناو دارستانه‌كاندا. سێیه‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان بۆی هه‌یه بڕیاری دامه‌زراندنی ناوچه خۆپارێزییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی دامه‌زراندنی نه‌ما.
الموضوع: پاراستنی زه‌ویه‌كان له راماڵینی رووبار و لافاو,پاراستنی كانی و سه‌رچاوه‌و رێڕه‌وه‌كانی ئاو,پاراستنی دیمه‌نه سروشتییه‌كانی شوێنه‌كانی گه‌شتءگوزار یان ڕێگه گشتییه‌كان,ممنوعیت استفاده نادرست از زمین‌های خاص در مناطق حفاظت‌شده,اجازه وزیر کشاورزی برای تعیین مناطق حفاظت‌شده