مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ڕێگه نادرێت ره‌فتار به دارستانه‌كانه‌وه بكرێت، چ به‌ناوی وه‌زاره‌ت بێت یان نا، ته‌نها به‌پێی یاسا نه‌بێت. دووه‌م: ڕێگه نادرێت خاوه‌ندارێتی زه‌وی دارستانه میرییه‌كان بگوازرێته‌وه بۆ هیچ كه‌س یا لایه‌نێك، ئه‌گه‌ر بۆ پرۆژه‌یه‌كی ستیراتیژی نه‌بێت، كه نه‌توانرا جێگه‌یه‌كی گونجاوتری بۆ بدۆزرێـته‌وه، ئه‌ویش به بڕیارێكی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێت. سێیه‌م: ڕێگه نادرێت هیچ له‌م كارپێكردن ء چالاكیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدرێت ته‌نها به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت نه‌بێ: 1ـ دروستكردن یان گۆڕین یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ر مافێكی عه‌ینی تر، جگه له مافی خاوه‌ندارێتی، له‌سه‌ر زه‌وی دارستان (ئه‌مه‌ش مه‌رجداره به زیان نه‌گه‌یاندن به ڕووپۆشی رووه‌كی). 2ـ به‌كرێدانی زه‌وی دارستان. 3ـ دامه‌زراندنی ده‌زگای گشتی یان تایبه‌ت له‌ناو زه‌وی دارستاندا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یا هه‌میشه‌یی. 4ـ چاندنی زه‌وی دارستانه‌كان یا وه‌سوودهێنانیان. 5ـ هه‌ڵپاچین یان قه‌ڵه‌مكردنی دارودره‌ختی دارستانه‌كان یان بڕینه‌وه‌ی كه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن یان شێواندنی. 6ـ بڕینه‌وه‌ی هه‌ر دارێكی دارستانه‌كان. 7ـ هێنانی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به بڕینه‌وه و گواستنه‌وه‌ی له دارستانه‌كاندا. 8ـ له‌وه‌ڕاندن له‌و ناوچانه‌ی كه سووتاون و داره‌كانی به‌ته‌واوی بڕاونه‌ته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، یا ئه‌و ناوچانه‌ی په‌لی تازه‌ی ده‌ركردووه. 9ـ دامه‌زراندنی به‌نداو یا به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبار یا جۆگه‌یه‌ی به دارستاندا تێپه‌ڕ ده‌بن، یان گۆڕینی رێڕه‌وی یا ڕاكێشانی هێڵی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆ به‌رز. 10ـ دروستكردنی كانه‌به‌رد یا ده‌رهێنان وگواستنه‌وه‌ی تاوێر و به‌رد و خۆڵ له‌ناوچه دارستانیه‌كاندا یان هه‌ڵكه‌ندن تیایدا. 11ـ كه‌رت كردنی زه‌ویه‌كانی دارستان. چواره‌م: له‌وه‌ڕاندنی ماڵات قه‌ده‌غه ده‌كرێت له: 1ـ ئه‌و دارستانانه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه تیایدا ڕوویداوه یا داره‌كانی به‌ته‌واوی بڕاونه‌ته‌وه ته‌نها دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌پێی جۆری داره‌كان. 2ـ دارستانه پارێزراو وناوچه خۆپارێزه‌كان له مادده‌ی (پێنجه‌م) و (شه‌شه‌م)دا هاتوون، هه‌روه‌ها ئه‌و دارستانانه‌ی كه ته‌مه‌نی داره‌كانیان له (10) ساڵ كه‌متره. پێنجه‌م: له‌كاتی ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی دروست ویاسایی بۆ دروستكردنی پرۆژه‌یه‌ك له ناوچه‌ی دارستانه‌كاندا پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لانی كه‌م (30%)ی دارودره‌خته‌كان بهێڵرێته‌وه.
الموضوع: ڕێگه نادرێت ره‌فتار به دارستانه‌كانه‌وه بكرێت,ڕێگه نادرێت خاوه‌ندارێتی زه‌وی دارستانه میرییه‌كان بگوازرێته‌وه بۆ هیچ كه‌س یا لایه‌نێك,ڕێگه نادرێت هیچ له‌م كارپێكردن ء چالاكیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدرێت,له‌وه‌ڕاندنی ماڵات قه‌ده‌غه ده‌كرێت,له‌كاتی ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی دروست ویاسایی بۆ دروستكردنی پرۆژه‌یه‌ك له ناوچه‌ی دارستانه‌كاندا پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لانی كه‌م (30%)ی دارودره‌خته‌كان بهێڵرێته‌وه.