مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه واتا دیاریكراوه‌كانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ء سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخداری ء دارستان ء پاوان. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستان ء ژینگه له هه‌رێمدا: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس كه راسپێردراوه به پاراستنی دارستان ء به‌روبوومه‌كانی ء پێكهاته‌كانی. چواره‌م: دارستان: پێكهاته‌یه‌كی ژینه‌وه‌ری ته‌واوكاره، كه پێكدێت له دار و ده‌رخت و، پووش و پاوان و، رووه‌كه‌كان و، گیانله‌به‌ر و باڵنده كێویه‌كانء، زینده‌وه‌ری به‌چاو نه‌بینراو، جا سروشتی بن یا ناسروشتی. پێنجه‌م: دارستانی میری: بریتیه له دارستانی سروشتی و ده‌ستكرد و، زه‌وی ءزاری دارستان كه خاوه‌ندارێتی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێم، جا مافی سود وه‌رگرتنیان بۆ كه‌سی تر بێت، یان نا. شه‌شه‌م: دارستانی تایبه‌ت: ئه‌و دارستانانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی سروشتی یا مه‌عنه‌وی دروستكرابن ء، خاوه‌ندارێتی یا مافی به‌كارهێنانیان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێته‌وه. حه‌وته‌م: به‌ری دارستان: هه‌ر مادده‌یه‌ك له دارستان جێگیر بێت، یا گوازراوه وه‌ك ته‌خته‌ی پیشه‌سازی ء، داری سووته‌مه‌نی و خه‌ڵوز و راتینج ء مازوو و كه‌تیره و كه‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازی ء، به‌ڕوو و تۆ‌و، ڕه‌گ و ڕیشاڵ ء توێكڵ ء هه‌نگوین ء گه‌زۆو، گڵ ء گیا و قارچكء گۆشت ء پێستی ئاژه‌ڵی كێوی و باڵنده و ماسی و هێلكه و گوڵ و پیازی جوانی و به‌روبوومی دیكه. هه‌شته‌م: دره‌خت: هه‌موو روه‌كێك كه قه‌دێكی دارینی هه‌بێ له هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنه‌وه. نۆیه‌م: نه‌مامگه: زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ به‌رهه‌مهێنان ء په‌روه‌رده‌كردنی دار‌و دره‌ختی خۆڕسك و ده‌ستكرد. ده‌یه‌م: ماڵات: سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان كه له‌سه‌ر گژو گیا ده‌له‌وه‌ڕێن.
الموضوع: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخداری ء دارستان ء پاوان,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستان ء ژینگه,دارستان: پێكهاته‌یه‌كی ژینه‌وه‌ری ته‌واوكاره,دارستانی تایبه‌ت: ئه‌و دارستانانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی سروشتی یا مه‌عنه‌وی دروستكرابن