مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركان به‌جێ دێنێ: 1-دانانی نه‌خشه‌ی كشته‌كڵی ئه‌وتۆ كه گه‌شه پێدانی به‌رهه‌می كشت‌وكال و له بواره‌كانیرووه‌ك و ئاژه‌ڵ و پاوانه سرووشتیه‌كاندا به‌دی بێنێ. 2-پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری رێ نیشاندان دا و مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ و سازدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كشتوكاڵی پراكتیكی و به‌شدار بوه‌ن له چه‌سپاندنی هاریكاری كشتوكڵی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌جێ هێنانی یاساكانی زه‌وی سازی (الاصلاح الزراعی) و به‌داوداچوونی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی په‌یوه‌نیان به خستنه‌كاری زه‌وی یه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه هه‌یه به ئامانجی پێشخستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ له هه‌رێمدا. 3-نه‌خشه دانان بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمدا و دروست كردنی به‌ربه‌ست و پرۆژه‌ی ئاودێری و سازادانی زه‌وی و زار و پاراستنی و سوود بینین له ئاوی نویك و قوڵی ژێر زه‌وی (سگحی و جوفی) و به‌گه‌ر خستن پاراستنی پرۆژه‌كانی ئاودێری و به‌رگرتن له مه‌ترسی لافاو و ژێر ركێف خستنی سێلا و و حه‌وزه‌كانی رووباره‌كان. 4-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی و سكێچ و پرۆگرام بۆ پرۆژه‌كان و كار كردن بۆ جێ به جێ كردنیان و جێ به‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌نانی تره‌وه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا پێیانی ده‌سپێردرێن به سیفه‌تی به‌ڵێنده‌ر یا له لایه‌ن ده‌زگا جێبه‌جێ كاره‌كانیه‌وه یا به‌ڵێنده‌ره‌كانی ناوخۆ یا بیانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردن و به‌داو داچوونیان. 5-ته‌قه‌لا دانی مسۆگه‌ر كردنی تۆوی پوختكراو و سه‌مادی كیمیاوی و قه‌ڵاچۆكه‌ر (مبیدات) و دابینكردنی ده‌رمان و گرتنه به‌ری ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی زیاد كردنی به‌رهه‌م و پوختكردنی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
الموضوع: دانانی نه‌خشه‌ی كشته‌كڵی ئه‌وتۆ,پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری رێ نیشاندان,نه‌خشه دانان بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو,ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی,ته‌قه‌لا دانی مسۆگه‌ر كردنی تۆوی پوختكراو