مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زیر به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رده‌چێت و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره تیایدا‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان كێ له وه‌زاره‌ت به گونجاو ده‌زانێ بدات.
دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت
أ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵی:
هاوكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كشتوكاڵه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێری، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ.
ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاو: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێرێ، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆر بێ.
سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن.
چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكارانی وه‌زارت:هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنانی و ژماره‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێپه‌ڕناكات و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و، هه‌ریه‌كه‌شیان له یه‌كێك له پسپۆرایه‌تی و كاروباره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زراه‌تدا شاره‌زایی و كاركردنی هه‌بێ.
شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان: وه‌زاره‌ت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت و هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت:
1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان: تایبه‌ت ده‌بێ به كاروباری كارگێری و دارایی له دیوانی وه‌زارت و سه‌رپه‌رشتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌كات و له چوارچێوه‌ی پسپۆرایه‌تییه‌كه‌یدا به‌دواداچوونی ئیش وكاره‌كانی ده‌كات.
3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: تابیه‌ت ده‌بێ به ئاماده كردنی پێداویستی به‌نداوه گه‌وره و بچووكه‌كان و جێبه‌جێ و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و وه‌گه‌ڕیان ده‌خات و دامه‌زراوه‌كانی ده‌پارێزێ و رێكی ده‌خات و ئاوكۆده‌كاته‌وه‌و به‌ری ده‌دات.
3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی: تایبه‌ته به جێبه‌جێ كردنی یاسا به‌ركاره‌كانی زه‌وی وزار له هه‌رێمداو، رێكخستن و فه‌راهه‌مكردنی زه‌وی وزار بۆ وه‌به‌رهێنان و بۆ پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان.
4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان تایبه‌تدا: سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لقه‌كانی كشتوكاڵی پێوه ده‌لكێ. هه‌ریه‌كه‌و له سنووری خۆیدا.
5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی و به‌دواداچوون: تایبه‌ت ده‌بێ به‌دانانی پلانی ئاسایی و ستراتیژی وه‌به‌رهێنان و، نه‌خشه‌ش بۆ پرۆژه ئه‌ندازه‌ییه‌كان ئاماده ده‌كات و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان ده‌كات و كار بۆ كۆنترۆلكردنی ئامار و هێزی كاروسیسته‌مه‌كانی زانیاری ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌ته كشتوكاڵییه‌كانی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكاندا ده‌كات.
6- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆژینه‌وه‌و رێنمایی گشتوكاڵی: ئه‌ركی ئه‌نجامدانی تۆژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ئاو‌و رێنمایی جوتیاران و گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كان بۆ كێلگه‌ی جوتیاران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
7- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باغداری و دارستان و له‌وه‌رگاكان(البستنه والغابات والمراعی): تاییبه‌ت ده‌بێ به كاروباری دارستانه سروشتی و ده‌ست كرد‌و باغداری و له‌وه‌رگاكان.
8- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یتاڵی: تایبه‌ت ده‌بێ به سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ماسیی و پزیشكی به‌یتاڵی.
9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه ئاویه‌كان: تایبه‌ت ده‌بێ به سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی له‌وانه‌ش پرۆژه‌كانی ئاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆگا ئاوییه‌كانی ژێر زه‌وی و لێدانی بیر و دابین كردنی ئاو بۆ مه‌به‌سته جۆر به‌جۆره‌كان.
10ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت كه له‌مانه پێك دێت:
أ- وه‌زیر
ب- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت
جـ راوێژكارانی وه‌زاره‌ت
دـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت
ه ـ سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیاران له هه‌رێم
وـ وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار یا شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له كاتی پێویستدا میوانداری بكات، بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.
الموضوع: به‌ڕپرسی باڵای وه‌زاره‌ت,هاوكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵی,هاوكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاو,نووسینگه‌ی وه‌زیر,نووسینگه‌ی بریكارانی وه‌زارت,راوێژكاران,به‌ڕێوه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی و به‌دواداچوون,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆژینه‌وه‌و رێنمایی گشتوكاڵی,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باغداری و دارستان و له‌وه‌رگاكان,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یتاڵی,به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه ئاویه‌كان