ماددهی (17)
وەزیر دەتوانێت، بیرهەڵکەندن یان بەکارهێنانى بیر، لە هەندێک ناوچە قەدەغە بکات، بەپێى ڕاپۆرتى ئەنجومەن، بە مەرجێک مەترسى دابەزینى بڕ و ئاست و جۆرى ئاوى ژێرزەوى هەبێت، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە و یاسا بەرکارەکانى هەرێم، قەرەبووى خاوەن بیر دەکرێتەوە بەو زیانەى کە لە ئەنجامى ئەو بڕیارە پێیدەکەوێت.
الموضوع: قەدەغەی بیرهەڵکەندن یان بەکارهێنانى بیر,بەرزکردنەوەی بڕ و ئاست و جۆرى ئاوى ژێرزەوى,قەرەبووى خاوەن بیر,زیانەی پێیدەکەوە