مادده‌ی (10)

معرف المادة: 18951

رقم المادة : 557

مادده‌ی (10) یەکەم/ وەزارەت، سیستەمى چاودێرى، لەسەر بڕ و جۆرى ئاو، لە سەرچاوەکانى ئاوى سروشتى دادەنێت، بۆ مسۆگەرکردنى پاراستن، زیادکردنى توانست و ڕێگرتن لە پیسبوون. دووەم/ وەزارەت پابەندە بە دانانى تۆمارێکى تایبەت بەو بیرانەى کە بەر لە دەرچوونى ئەم یاسایە بە مۆڵەت یان بێ مۆڵەت هەڵکەندراون، و ڕێکارى پێویست بۆ گونجاندنیان لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایە دەگرێتەبەر.

الموضوع: سیستەمى چاودێرى لەسەر بڕ و جۆرى ئاو,پابەندە بە دانانى تۆمارێکى تایبەت,بیرانەى کە بەر لە دەرچوونى ئەم یاسایە,ڕێکارى پێویست بۆ گونجاندنیان