ماددهی (7)
یەکەم/ ئەنجومەنێک لە وەزارەت، بەناوی (ئەنجومەنی ئاو لەهەرێم) بە سەرۆکایەتى وەزیر و بە ئەندامیەتی هەر یەک لەمانەى خوارەوە، پێکدێت:-
1. بریکارى وەزارەت بۆ کاروبارى سەرچاوەکانى ئاو.
2. سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم.
3. بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتى شاراەوانى و گەشتوگوزارى هەرێم.
4. بەڕێوەبەرى گشتى سەرچاوەکانى ئاو لە وەزارەت.
5. بەڕێوەبەرى گشتى بەنداو و کۆگاکانى ئاو لە وەزارەت.
6. بەڕێوەبەرى گشتى توێژینەوە لە وەزارەت.
7. بەڕێوەبەرى گشتى باخدارى و پاوان و دارستان لە وەزارەت.
دووەم/ نوێنەرى ئەو لایەنانەى خوارەوە بەشدارى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەن دەکەن، بە مەرجێک پلەى وەزیفییان لە بەڕێوەبەرى گشتى کەمتر نەبێت، بەبێ ئەوەى مافى دەنگدانیان هەبێت:-
1. وەزارەتى پلاندانانى هەرێم.
2. وەزارەتى کارەباى هەرێم.
3. وەزارەتى ناوخۆى هەرێم.
4. وەزارەتى تەندروستى هەرێم.
1. گوژمەى تەرخانکراو لە بودجەى ساڵانەى هەرێم.
سێیەم/ فەرمانبەرێک لە وەزارەت وەک سکرتێرى ئەنجومەن لەلایەن وەزیرەوە دیاریدەکرێت، بە مەرجێک لانیکەم هەڵگرى بڕوانامەى بەرایى زانکۆیى بێت.
چوارەم/ ئەنجومەن دەتوانێت، بەپێى پێویست، میواندارى پسپۆڕان، بۆ وەرگرتنى ڕا و بۆچوونیان بکات.
پێنجەم/ ئەنجومەن سێ مانگ جارێک یان هەر کات پێویست بێت لەسەر داواى سەرۆک کۆدەبێتەوە .
شەشەم/ ڕاسپاردە و پێشنیازە پێویستیەکان لەلایەن وەزیرەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزدەکرێتەوە.
الموضوع: بریکارى وەزارەت بۆ کاروبارى سەرچاوەکانى ئاو,سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم,بەڕێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتى شاراەوانى و گەشتوگوزارى هەرێم,بەڕێوەبەرى گشتى سەرچاوەکانى ئاو لە وەزارەت,بەڕێوەبەرى گشتى بەنداو و کۆگاکانى ئاو لە وەزارەت,بەڕێوەبەرى گشتى توێژینەوە لە وەزارەت,بەڕێوەبەرى گشتى باخدارى و پاوان و دارستان لە وەزارەت