مادده‌ی (2)

معرف المادة: 18943

رقم المادة : 557

مادده‌ی (2) ئامانج لەم یاسایە بریتییە لە:- یەکەم/ بەڕێوەبردن و پاراستنى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم، بۆ گەیشتن بە باشترین شێوازى بەکاربردن. دووەم/ بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو، و دیاریکردنى بڕ و جۆرى بەکاربردنى، بە مەبەستى بەدیهێنانى ئاسایشى ئاو و پاراستنى مافى نەوەکانى داهاتوو. سێیەم/ ڕەچاوکردن و چەسپاندنى مافى هەرێم لە ئاوە هاوبەشەکانى لەگەڵ حکومەتى ئیتحادى و وڵاتانى دراوسێ، بۆ پاراستنى بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێم لە دابینکردنى ئاو، بەشێوەیەک کە لەگەڵ یاسا و پێوەرە نێودوڵەتییەکاندا بگونجێت. چوارەم/ بەردەوامى هەماهەنگى، پەیوەندى و گۆڕینەوەى زانیارییەکان، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنى دادپەروەرانە بە ئاڕاستەى دابەشکردنى بڕ و جۆرى ئاوى ڕۆیشتوو و هاتوو بۆ هەرێم. پێنجەم/ چارەسەرکردنى سەرچاوە ئاوییە پیسبووەکان و گرنگیدان بە پاراستنى ژینگە.

الموضوع: بەڕێوەبردن و پاراستنی سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم,بووژاندنەوەى سەرچاوەکانى ئاو,ڕەچاوکردن و چەسپاندنى مافى هەرێم لە ئاوە هاوبەشەکانى,بەردەوامى هەماهەنگى، پەیوەندى و گۆڕینەوەى زانیارییەکان,چارەسەرکردنى سەرچاوە ئاوییە پیسبووەکان