مادده‌ی (21)

معرف المادة: 18830

رقم المادة : 555

مادده‌ی (21) وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، بەبێ ئەنجامدانى ڕێکارەکانى پێشکەشکردنى داوا و لێکۆڵینەوەى تایبەت بە پیادەکاریى زیانبەخش، بەمەبەستى جێبەجێکردنى سیاسەتى بازاڕکارى وەزارەتەکە و پاراستنى بەرهەمى کشتوکاڵى خۆماڵى لە وەرزى پێگەیشتندا، بڕیارى قەدەغەکردنى هاوردەى بەرهەمى دەرەکى، یان بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى دارایی و ئابووریی بڕیارى زیادکردنى ڕەسمى گومرگى دەدات، ئەگەر هاتوو بەرهەمێک بێ پاساو زیاد هاوردە کرابێت و کاریگەرى نەرێنى ڕاستەوخۆى لەسەر بەرهەمە خۆماڵییەکان هەبێت لە وەرزى پێگەیشتنیاندا.

الموضوع: قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمی دەرەکی,زیادکردنی ڕەسمی گومرگ,کاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمە خۆماڵییەکان,پێشکەشکردنی داوا و لێکۆڵینەوەی تایبەتی