مادده‌ی (20)

معرف المادة: 18829

رقم المادة : 555

مادده‌ی (20) یەکەم: وەزیر بە ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران، دەتوانێت هەرکات پێویست بوو، لەگەڵ هاوتاکەى لە دەسەڵاتى فیدراڵى هەماهەنگى بکات، بۆ گونجاندنى ڕێوشوێنەکانى پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى هەرێم لەگەڵ ڕێوشوێنە فیدراڵییەکان. دووەم: هەموو بازگە و دەروازە سنوورییەکان پابەندی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکانن، چ لەلایەن دەسەڵاتى تایبەتمەندى ئیتیحادى دەرچووبن یان لەلایەن دەسەڵاتى تایبەتمەندى هەرێم، و لەکاتی ناکۆکی لە نێوانیاندا، کام ڕێوشوێن توندتر بێت ئەوە جێبەجێدەکرێت، بەشێوەیەک کە کاریگەرى نەرێنى لەسەر بەکاربەرانى هەرێم لە ڕووى نرخ و کوالیتییەوە نەبێت.

الموضوع: وەزیر دەتوانێت هەرکات پێویست بکات,بازگە و دەروازە سنوورییەکان پابەندی جێبەجێکردنی بڕیارەکانن,کام ڕێوشوێن توندتر بێت جێبەجێدەکرێت