مادده‌ی (17)

معرف المادة: 18826

رقم المادة : 555

مادده‌ی (17) یەکەم: بەڕێوبەرایەتیەک بە ناوی (بەڕێوبەرایەتی پاراستنى بەرهەمە خۆماڵییەکان) لە هەردوو بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازیی لە وەزارەت و بەڕیوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو دادەمەزرێت، و لە پارێزگاکانى هەرێم و ئیدارەى سەربەخۆکان، بەش یان هۆبەى تایبەتمەندیان دەبێت. دووەم: هەر بەڕێوبەرایەتیەک لەوانەی لە بڕگەی (یەکەم)دا دەقنووسکراوە، بۆ مەبەستەکانى جێبەجێکردنی ئەم یاسایە ئەم تۆمارنامانەى خوارەوەى دەبێت:- 1. تۆمارنامەى نوقمکردن. 2. تۆمارنامەى پاڵپشتیکردن. 3. تۆمارنامەى زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو.

الموضوع: بەڕێوبەرایەتی پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان,تۆمارنامەى نوقمکردن,تۆمارنامەى پاڵپشتیکردن,تۆمارنامەى زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو