مادده‌ی (8)

معرف المادة: 18817

رقم المادة : 555

مادده‌ی (8) یەکەم: وەزیر لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێوبەرایەتی گشتی بڕیاری گرتنەبەرى ڕێکارى خێرا بەرامبەر بە بەرهەمى هاوردەکراوى بابەتى لێکۆڵینەوە دەدات، ئەگەر گەیشتە ئەو بڕیارە بەراییەى کە پیادەکاریى زیانبەخش بەرامبەر بەرهەمی هاوشێوە یان بەرهەمی ڕکابەر بوونی هەیە، بەمەرجێک لانیکەم (30) سى رۆژ بەسەر دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەدا تێپەڕبووبێت، و ڕێکارەکان بەم شێوەیەى خوارەوە دەبن:- 1. سەپاندنى ڕەسمى نوقمکردن لەسەر بەرهەمى هاوردەکراوى بابەتى لێکۆڵینەوە کە بەشێوەى بارمتە لاى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکان سپاردە دەکرێت. 2. پابەندکردنى کەسى هاوردەکار بە پێشکەشکردنى دەستەبەری گەرەنتیکار بە بڕێکی یەکسان بە پەراوێزى نوقمکردن. 3. پابەندکردنى کەسانى هاوردەکار لە وڵاتانى پاڵپشتیکار بە پێشکەشکردنى دەستەبەرى گەرەنتیکار بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکان بەبڕێک کە یەکسان بێت لەگەڵ بڕی پاڵپشتی پێشکەشکراو. 4. لە حاڵەتى زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو، زیادکردنی ڕەسمی گومرگی یان پابەندکردنى کەسانى هاوردەکار بە پێشکەشکردنى دەستەبەرى گەرەنتیکار بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکان بە بڕێکی یەکسان لەگەڵ ئەو زیانەى بە بەرهەمهێنە خۆماڵییەکان کەوتووە و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتییەوە دیاریکراوە. 5. پابەندکردنى هاوردەکار بە پێشکەشکردنی ئەو بەڵێننامەیەى لە ماددەى (5)ى ئەم یاسایەدا دەقنووسکراوە بۆ وەزارەت . دووەم: بەڕیوەبەرایەتی گشتیی گومرگەکانی هەرێم بەهەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی و دەستەی گشتی گومرگەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی، ئەو ڕێکارە خێرایانەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقنووسکراون، لە دواى بڵاوکردنەوەی لە دوو ڕۆژنامەى ڕۆژانەدا، جێبەجێدەکەن . سێیەم: 1. ئەگەر بڕیاری گرتنەبەرى ڕێوشوێنى کۆتایی بە پێى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەرچوو، ئەوا ڕێکارە خێراکان کۆتاییان پێدەهێنرێت، و بارمتەکان یەکلایی (تسویة) دەکرێنەوە و دەستەبەرە پێشکەشکراوەکانیش هەڵدەوەشێندرێنەوە، لە بەرامبەردا ڕەسمی نووقمکردن یان ڕەسمی قەرەبووکردنەوە وەردەگیرێت. 2. ئەگەر بڕیار بە نەگرتنەبەرى ڕێوشوێنى کۆتایی دەرچوو، ئەوا ڕێکارە خێراکان کۆتاییان پێدەهێنرێت و دەستەبەرەکان هەڵدەوشێندرێنەوە و ئەو بارمتانەی پێشکەشکراون دەگەڕێندرێنەوە.

الموضوع: بڕیاری گرتنەبەرى ڕێکارى خێرا,پابەندکردنى کەسى هاوردەکار,پابەندکردنى کەسانى هاوردەکار لە وڵاتانى پاڵپشتیکار,زیادکردنی ڕەسمی گومرگی,پابەندکردنى هاوردەکار بە پێشکەشکردنى ئەو بەڵێننامەیەى