ماددهی (7) یەکەم: ئەگەر وەزیر بریاری بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان بدات، ئەوا بەڕێوبەرایەتی گشتی دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە تەواویان بکات:- 1. ئەگەر پەیوەست بێت بە پاڵپشتیکردن یان نوقمکردن، لە ماوەیەک کە لە (6) شەش مانگ لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دەستکردن بە لێکۆڵینەوەکان تێپەڕنەکات. 2. ئەگەر پەیوەست بێت بە زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو، لە ماوەیەک کە لە (3) سێ مانگ لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دەستکردن بە لێکۆڵینەوەکان تێپەڕنەکات. دووەم: تاوتوێکردنی داواکاریی وەرگرتنی ڕێوشوێنى پاراستنى بەرهەمێکی خۆماڵی یان ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە ڕێگر نابێت لەبەردەم تەواوکردنی ڕێکارە گومرگی یەکان (التخلیص الجمرکي).
الموضوع: بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان,پاڵپشتیکردن یان نوقمکردن,زێدە هاوردەكردنی بێ پاساو,تاوتوێکردنی داواکاریی وەرگرتنی ڕێوشوێنى پاراستنى بەرهەمێکی خۆماڵی,ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە