مادده‌ی (5)

معرف المادة: 18814

رقم المادة : 555

مادده‌ی (5) یەکەم: وەزیر دەتوانێت لە هەر کاتێکدا، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەرایەتی گشتی، بڕیار لە ڕاگرتنی لێکۆڵینەوەکان یان کۆتایی پێهێنانیان بدات، لە هەردوو باری نوقمکردن یان پاڵپشتیکردن، بەبێ سەپاندنی ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی نوقمکردن یان ڕێوشوێنی قەرەبووکردنەوە، ئەگەر هاوردەکار بەڵێننامە پێشکەش بکات، و تێیدا بەڵین بدات بە پێداچوونەوە بە نرخى بەرهەمەکە یان ڕاگرتنی هاوردەکردنی بۆ هەرێم بە نرخی نوقمکار یان پاڵپشتیکراو. دووەم: وەزیر دەتوانێت بڕیار بدات بە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان وێڕای قبوڵکردنی ئەو بەڵیننامەیەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا دەقنووسکراوە.

الموضوع: وەزیر دەتوانێت بڕیار لە ڕاگرتنی لێکۆڵینەوەکان بدات,وەزیر دەتوانێت بڕیار بدات بە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان,بڕیار لە ڕاگرتنی لێکۆڵینەوەکان بەبێ سەپاندنی ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی نوقمکردن,بڕیار لە قبوڵکردنی بەڵیننامەی لێکۆڵینەوەکان