مادده‌ی (4)

معرف المادة: 18813

رقم المادة : 555

مادده‌ی (4) یەکەم: بەڕێوبەرایەتی گشتی لە ماوەی (7) حەوت ڕۆژ لە ڕێکەوتى بڕیارى وەزیر بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، ئەم ئەرکانەی خوارەوە جێبەجێدەکات: 1. دەست بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان سەبارەت بە پیادەکاریی زیانبەخش، زیانە لێکەوتەکانی و پەیوەندی هۆکاریی لە نێوانیاندا، دەکات. 2. دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێکۆڵینەوەکە و لایەنە بەشداربووەکانی، بۆ پێشکەشکردنی هەر بەڵگەنامە و زانیارییەک، گوێبیستنی وتەکانیان و گفتوگۆکردن دەربارەیان، و بینینی ئەو زانیاری و بەڵگەنامانەی کە پەیوەستن بە لێکۆڵینەوەکان ئەگەر نهێنی نەبن. 3. لە دروستی و ووردی زانیاریی و بەڵگەی پێشکەشکراو بۆ سەلماندنی پیادەکاریی زیانبەخش و زیانە لێکەوتەکانی دەکۆڵێتەوە، و بۆ ئەم مەبەستە دەتوانێت داوای هەر زانیارییەکی تر لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی لێکۆڵینەوەکە و لایەنە بەشداربووەکان بکات. 4. ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و ڕاسپاردەکانی لە ماوەیەکدا کە لە (15) پازدە ڕۆژ لە ڕێکەوتى دەستپێکردنى لێکۆڵینەوە زیاتر نەبێت، ئاڕاستەی وەزیر دەکات. دووەم: 1. وەزیر لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، و ڕاسپاردەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی و ئەو زانیاریانەی بەردەستێتی، لە ماوە (15) پازدە ڕۆژدا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات. 2. وەزیر دەتوانێت داوا لە هەر لایەنێکی پەیوەندیدار بکات، چ گشتی بێت یان تایبەت، بۆ ئەوەی هەر زانیارییەکی پەیوەست بە بابەتی لێکۆڵینەوەی بخەنەبەردەست، دەبێت ئەو لایەنانەش پابەندى پێشکەشکردنى بن.

الموضوع: بەڕێوبەرایەتی گشتی لە ماوەی (7) حەوت ڕۆژ لە ڕێکەوتى بڕیارى وەزیر,دەست بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان سەبارەت بە پیادەکاریی زیانبەخش,دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێکۆڵینەوە,دروستی و ووردی زانیاریی و بەڵگەی پێشکەشکراو بۆ سەلماندنی پیادەکاریی زیانبەخش,ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و ڕاسپاردەکانی لە ماوەیەکدا کە لە (15) پازدە ڕۆژدا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات