مادده‌ی (3)

معرف المادة: 18812

رقم المادة : 555

مادده‌ی (3) یەکەم: بەرهەمهێنی ناوخۆیی یان نوێنەرە یاساییەکەی، یان هەر خاوەن بەرژەوەندییەک، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتى گشتیەوە داواکارییەکى نووسراو بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیادەکاریی زیانبەخش پێشکەش بە وەزیر دەکات، بەم دوو مەرجەى خوارەوە: 1. داواکارییەکە ئەو زانیاری و بەڵگەنامانە لە خۆ بگرێت کە ڕوودانی پیادەکاریی زیانبەخش، کەوتنەوەی زیان و بوونی پەیوەندی هۆکاریی لە نێوانیاندا، دەسەلمێنن. 2. داواکارییەکە پشتگیریکراو بێت لە لایەن بەرهەمهێنە ناوخۆییەکان بە مەرجێک رێژەى بەرهەمهێنانیان زیاتر بێت لە (50%) پەنجا لە سەدى پێداویستی ناوخۆیی بەکاربەر. دووەم: داواکاری پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، لەلایەن بەرهەمهێنە ناوخۆییەکان یان بەڕێوبەرایەتی پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو پێشکەش دەکرێت، ئەگەر پیادەکاریی زیانبەخش پەیوەندی بە بەرهەمی کشتوکاڵیەوە هەبوو. سێیەم: بەڕێوبەرایەتی گشتی، ئەرکی تاوتوێکردن و دڵنیابوون لە هاتنەدی مەرجەکانی داواکاریی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی دەقنووسکراو لەم یاسایەدا لەئەستۆ دەگرێت، و دەبێت لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە ڕێکەوتی تۆمارکردنی داواکارییەکە ڕاسپاردەی خۆی بۆ وەزیر بەرزبکاتەوە. چوارەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى، بەڕەزامەندى وەزیر، بەدەر لە حوکمى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ئەگەر بەڵگە و زانیاریی پێویستى لەسەر بوونى پیادەکاریی زیانبەخش لەبەردەستدابوو، دەتوانێت لێکوڵینەوە ئەنجام بدات. پێنجەم: 1. وەزیر لە ماوەی (15) ڕۆژ لە ڕێکەوتی گەیشتنی ڕاسپاردەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڕیاری خۆی سەبارەت بە دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە یان ڕەتکردنەوەی داواکارییەکە، دەدات. 2. ئەگەر وەزیر لە ماوەی دیاریکراو لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیەدا، بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەدا ئەوا وەڵام نەدانەوەکە بەڕەزامەندیی لەسەر دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە ئەژمار دەکرێت. 3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڕیاری دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە، لانیکەم لە ماوەی (7) حەوت ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەرچوونی، لە دوو ڕۆژنامەی ڕۆژانەدا بڵاودەکاتەوە.

الموضوع: بەرهەمهێنی ناوخۆیی,داواکاری پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی,ئەرکی تاوتوێکردن و دڵنیابوون,بڕیاری خۆی سەبارەت بە دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە,بڕیاری دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە