مادده‌ی (2)

معرف المادة: 18811

رقم المادة : 555

مادده‌ی (2) یەکەم: حوکمەکانی ئەم یاسایە لە سەر ئەو پیادەکارییە زیانبەخشانە جێبەجێ دەکرێت کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن یان ئەگەرى زیانگەیاندن بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی و بازرگانى . دووەم: حوکمەکانی ئەم یاسایە پاراستنی ئەو بەرهەمە خۆماڵییانە دەگرێتەوە کە لانیکەم (50%) پەنجا لە سەدی پێداویستی ناوخۆیی هەرێم دابیندەکەن و بەپێى پێوەرەکانى پێوانەسازیی عێراقى یاخود جیهانى ـ لەکاتى نەبوونى پێوەرى عێراقیدا ـ کواڵیتییەکى بەرزیان هەیە. سێیەم: حوکمەکانی ئەم یاسایە پاراستنی ئەو بەرهەمە پیشەسازییە خۆماڵییانە دەگرێتەوە کە لانیکەم (50%) پەنجا لە سەدی پێکهاتەکەی کەرەستەی خاوی بەرهەمی ناوخۆیی بێت نەک هاوردەکراو.

الموضوع: پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە هەرێمی كوردستان,پاراستنی بەرهەمە پیشەسازییە خۆماڵییەکان