مادده‌ی دووه‌م: 1. به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان داده‌مه‌زرێ خودان كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێری ده‌بێ، پێی ده‌گوترێ سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت و بۆی هه‌یه لق له مه‌ڵبندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت لیژنه‌یه‌كی ئاماده كار له (15) ئه‌ندام به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان پێك دێت.
الموضوع: ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان,سه‌ربه‌خۆیی دارایی,لیژنه‌یه‌كی ئاماده كار,هه‌ڵبژاردنی گشتی