ماده‌ی شانزده‌م:
یه‌كه‌م: له پێناوی سوودوه‌رگرتن له‌و به‌خشین وتایبه‌تكاریانه‌ی (امتیازات) له‌م یاسایه داهاتوون، پێویسته وه‌به‌رهێن مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پرۆژه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌وه به‌ده‌ست بێنێت.
دووه‌م: ده‌سته، له‌سه‌ر داوای وه‌به‌رهێن، مۆڵه‌ت به دامه‌زراندنی پرۆژه ده‌دات، به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه ده‌ستنیشانكراوون. پێویسته ده‌سته‌ش له‌میانه‌ی(30)رۆژ له رۆژی ته‌واوكردنی پێداویستی ومه‌رجه‌كانی هونه‌ری ویاسایی وئابووری، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بریار له‌باره‌یه‌وه بدات، وێڕای له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و رێكسازی وپێوه‌رانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێ.
سێیه‌م:ده‌بێ ده‌سته راو بۆچوونی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان وه‌ربگرێت سه‌باره$ به‌كه‌ڵك وسوودی ده‌ركردنی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنه‌كه وده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه‌ش رای خۆیان ده‌ربڕن به‌ڕه‌زامه‌ندی، ره‌ت كردنه‌وه‌ی، یان هه‌مواركردنی له‌ماوه‌یه‌ك له (30)رۆژ تێپه‌ڕنه‌كات له‌رۆژی ره‌وانه‌كردنی داواكه‌یه‌وه بۆی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه.وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی داده‌نرێت وه‌ئه‌گه‌ر ره‌تی كرده‌وه ده‌بێ بڕیاره‌كه‌ی پاساوی هه‌بێت.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه ره‌ت كرایه‌وه، داواكار بۆی هه‌یه ره‌خنه بگرێت له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ماوه‌ی(15)رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنیه‌وه به بڕیاری ره‌ت كردنه‌وه‌كه وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش له‌ماوه‌ی(3)رۆژدا بڕیار له‌سه‌ر ره‌خنه‌كه ده‌دات وبڕیاره‌كه‌شی له‌م باره‌یه‌وه كۆتاییه.
الموضوع: مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پرۆژه له لایه‌ن ده‌سته‌وه به‌ده‌ست بێنێت,مۆڵه‌ت به دامه‌زراندنی پرۆژه ده‌دات,بڕیاره‌كه‌ی پاساوی هه‌بێت,داواكار بۆی هه‌یه ره‌خنه بگرێت