ماده‌ی هه‌شته‌م:
ده‌بێ وه‌به‌رهێن به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند بێت:
یه‌كه‌م. پێناسه‌ی بواری وه‌به‌رهێنانی خۆی بكات سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی پێشتر ئه‌نجامی داوون وباری دارایی وئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی جێبه‌جێی كردوون ده‌ست نیشان بكات.
دووه‌م. ده‌سته، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه وده‌ستكردن به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی یان به‌رهه‌مهێنانی راسته‌قینه‌ی، ئاگادار بكاته‌وه.
سێیه‌م. ئاسانكاری پێویست بۆ فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سته دابین بكات، سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌و به‌ده‌ست خستنی زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی لایه‌نه هه‌مه$ جۆره‌كانی پڕۆژه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته.
چواره‌م. تۆماری تایبه‌تی ئه‌وكه‌رسته هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه بكاته‌وه، كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ره‌سمی گومرگ به‌خشراون.
پێنجه‌م. پاكی ژینگه وئاسایش وته‌ندروستی گشتی بپارێزێت وپابه‌ندبێت به سیسته‌می پێوانه وكۆنتڕۆلكردنی چۆنایه‌تی به‌پێی پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
شه‌شه‌م. مه‌شق به‌كریكاری خوجێی پرۆژه‌كه بكات ورایان بهێنێت.
الموضوع: پێناسه‌ی بواری وه‌به‌رهێنانی خۆی,ده‌سته، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه,ئاسانكاری پێویست بۆ فه‌رمانبه‌ران,تۆماری تایبه‌تی ئه‌وكه‌رسته هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه,پاكی ژینگه وئاسایش وته‌ندروستی گشتی بپارێزێت,مه‌شق به‌كریكاری خوجێی پرۆژه‌كه