مادده‌ی حه‌فته‌م:
یه‌كه‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه پرۆژه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی دڵنیا (تأمین) بكات له‌لایه‌ن هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دڵنیاكاری كه به‌گونجاو ده‌زانێت، بیانی یان نیشتمانی، كه به‌هۆیه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات دڵنیای بكات.
دووه‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه كار به‌كریكاری خۆجێی وبیانی پێویست بۆ پرۆژه‌كه بكات له گه‌لأ پیشخستنی كرێكاری خۆماڵی له كارپێكردندا، به‌پێی یاساكانی كارا له‌هه‌رێمدا.
سێیه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سوود وقازانجی سه‌رمایه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
چواره‌م: كرێكاره ناعیراقییه‌كانی پرۆژه‌كه‌وئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن بۆیان هه‌یه پاره وكرێیه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه ره‌وانه بكه‌ن.
پێنجه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سه‌رمایه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌بكاته‌وه له‌كاتی پاكتاوكردنی پرۆژه‌كه‌ی، یان ره‌فتاركردنی له‌سه‌ریدا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا‌و رێكاره‌كانی گومرگی وباجیی كارا له هه‌رێمدا ناكۆك نه‌بێت.
شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌كه‌ی بخاته سه‌ر ناوی وه‌به‌رهێنێكی دیكه‌ی بیانی یان وه‌به‌رهێنێكی نیشتمانی. یان له به‌شی خۆی له پرۆژه‌كه ده‌رچێت بۆ هاوبه‌شه‌كه‌ی، به‌ره‌زامه‌ندیی ده‌سته. وه‌به‌رهێنی نوێ جێگه‌ی وه‌به‌رهێنی كۆن ده‌گرێته‌وه له‌و ماف وپابه‌ندیانه‌ی له پرۆژه‌كه دا كه‌وتوونه‌ته‌وه.
حه‌فته‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه رێپێدراوه‌كه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، حیسابێك به دراوی نیشتمانی، بیانی یان به هه‌ردووكیان له یه‌كێك له بانقه‌كانی هه‌رێم یان له ده‌ره‌وه بكاته‌وه.
هه‌شته‌م: وێرای له‌به‌رچاوگرتنی یاساكانی كارا سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌كانی كۆمپانیاكانی هاوكاری، ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆماركراون و شێوه یاساییه‌كه‌یان هه‌ر چۆنێك بێت به پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت داده‌ندرێن، سروشتی یاسایی ئه‌و سامانانه‌ی تێیاندا پشكداری كراوه هه‌ر چۆنێك بێت.
نۆیه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه، وه‌به‌رهێن مافی هه‌یه نهێنی زانیارییه هونه‌ری و ئابووریه‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌كه‌ی پارێزگاری لێبكرێت وده‌ست پێشخه‌ریه وه‌به‌رهینه‌ریه‌كانی بپارێزرێت، ئه‌مه$ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا ورێسا ورێنماییانه‌ی له هه‌رێمدا كاران. هه‌ركه‌سێك زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌ستپیشخه‌ریه‌كانی به‌رهه‌مهێنی ولایه‌نه هونه‌ری وئابووری وداراییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه كه به‌حوكمی فه‌رمانه‌كه‌ی به‌ده‌ستی كه‌وتوون، به پێی یاسا سزا ده‌درێت.
الموضوع: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه پرۆژه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی دڵنیا,وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه كار به‌كریكاری خۆجێی وبیانی پێویست بۆ پرۆژه‌كه,وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سوود وقازانجی سه‌رمایه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت,كرێكاره ناعیراقییه‌كانی پرۆژه‌كه‌وئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریما,وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سه‌رمایه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌بكاته‌وه,وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌كه‌ی بخاته سه‌ر ناوی وه‌به‌رهێنێكی دیكه‌ی بیانی یان وه‌به‌رهێنێكی نیشتمانی,وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه رێپێدراوه‌كه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,وێرای له‌به‌رچاوگرتنی یاساكانی كارا سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌كانی كۆمپانیاكانی هاوكاری,به پێی ئه‌م یاسایه، وه‌به‌رهێن مافی هه‌یه نهێنی زانیارییه هونه‌ری و ئابووریه‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌كه‌ی پارێزگاری لێبكرێت