ماده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: پرۆژه له هه‌موو وباج ره‌سمه ناگومرگیه‌كان ده‌بوردرێت بۆ ماوه‌ی (10) سالأ له رۆژی ده‌ست پێكردنی به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی، یان له رۆژی به‌رهه‌مهێنان به كرده‌نی.
دووه‌م: ئامێر‌و ده‌زگا و كه‌ره‌سته‌ومه‌كینه هاورده‌كانی پرۆژه له ره‌سم و باجه‌كان ومه‌رجی مۆڵه‌ت به‌ده‌ست هێنانی هاوردن ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێ له خاڵه‌كانی ده‌ربازبوونی سنووره‌كانی هه‌رێمه‌وه بێنه ژووره‌وه وده‌بێ له ماوه‌ی (2) دووسالأ له رۆژی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كان، بهێندرێنه ناو هه‌رێم، وه‌ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن. به پێچه‌وانه، ئه‌و لێخۆشبوونانه ناگرنه‌وه‌و وه‌به‌رهێن ناچارده‌كرێت باجه‌كه بدات و دووهێنده‌ی باجه‌كه‌ش غه‌رامه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت.
سێیه‌م: له ره‌سم و باجی ئه‌و پارچه یه‌ده‌گه هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه ده‌بووردرێت به مه‌رجێك به‌هاكه‌یان له (15%)ی به‌های ئامێر‌و مه‌كینه‌كان پتر نه‌بێت، ئه‌ویش به بڕیارێكی پێشینه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته وره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لیسته‌كانی وچه‌ندایه‌تیان ده‌بێت.
چواره‌م: له ئامێر‌و ده‌زگا ومه‌كینه وكه‌ره‌سته پێویسته‌كان بۆ فراوانكردن یان په‌ره‌پێدان یان نوێ كردنه‌وه‌ی پرۆژه ده‌بووردرێن.
پێنجه‌م: ره‌سمی گومرگ بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنان هاوردراوون ده‌بووردرێن، به مه‌رجێك جۆر وبره‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه دیار بكرێن، به‌ڵام ده‌بێ به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته خاوه خۆماڵیانه‌ی له هه‌رێمدا چنگ ده‌كه‌ون وبۆ پرۆژه‌كه به‌كه‌لك دێن له‌لایه‌نی چه‌ندی چۆنیه‌وه به‌كاربێن .
شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێن، بۆی هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌موو پێداویستیه‌كانی پرۆژه‌كه هاورده$ بكات، وه‌ك ئامێر ومه‌كینه وده‌زگا وكه‌ره‌ست، ئه‌و هاوردانه‌ش له هه‌موو باجی خاڵه‌كانی گومرگی سنووری هه‌رێم ده‌به‌خشرێن، به مه‌رجێك ته‌نیا بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن.
الموضوع: پرۆژه له هه‌موو وباج ره‌سمه ناگومرگیه‌كان ده‌بوردرێت بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ,ئامێر‌و ده‌زگا و كه‌ره‌سته‌ومه‌كینه هاورده‌كانی پرۆژه له ره‌سم و باجه‌كان ومه‌رجی مۆڵه‌ت به‌ده‌ست هێنانی هاوردن ده‌بوردرێن,له ره‌سم و باجی ئه‌و پارچه یه‌ده‌گه هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه ده‌بووردرێت به مه‌رجێك به‌هاكه‌یان له (15%)ی به‌های ئامێر‌و مه‌كینه‌كان پتر نه‌بێت,له ئامێر‌و ده‌زگا ومه‌كینه وكه‌ره‌سته پێویسته‌كان بۆ فراوانكردن یان په‌ره‌پێدان یان نوێ كردنه‌وه‌ی پرۆژه ده‌بووردرێن,ره‌سمی گومرگ بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنان هاوردراوون ده‌بووردرێن