مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سته، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، ده‌ستنیشانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان ده‌كرێن وله ئاینده‌دا به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن و له‌سه‌ر وێنه‌ی تۆماره‌كانیاندا ئاماژه داده‌ندرێت كه ئه‌م شوێنانه تایبه‌تن به مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته.
دووه‌م. فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌دا ده‌ستنیشانی هه‌ر شتێك ده‌كه‌ن كه پڕۆژه پێویستی بێت له زه‌وی وزاری نێو نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاره‌كان وده‌ره‌وه‌یاندا وته‌رخانیان ده‌كه‌ن به شێوه‌ی كرێ وبانه‌وانی (مساگحه)، به نرخێكی هانده‌ر وبه‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێت، به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای كارای فرۆشتن وبه‌كرێدانی سامانه‌كانی میری له هه‌رێمدا.
سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، له سه‌ر پێشنیاری ده‌سته، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون به‌پێی ئه‌م یاسایه، به نرخێكی هانده‌ر كه ده‌سته پێشنیاری ده‌كات یان به‌خۆڕایی به‌ناویان بكات، به مه‌رجێك سروشت و گرنگیی ئه‌و پرۆژانه وپێویستیه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له كاتی به‌ناوكردندا له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌مه$ به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی سامانه‌كانی میریی كارا له هه‌رێمدا.
چواره‌م. له فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند، ئاماژه‌ی گلدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه داده‌ندرێت كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون، ونابێ ئه‌م ئاماژه‌یه لاببردرێت ته‌نها به ره‌زامه‌ندیه‌كی نووسراوی ده‌سته نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێن هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
پێنجه‌م. له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیدا، ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه به‌ناوی خۆی بكات كه موڵكی ده‌وڵه‌تن، وه‌ك موڵكێكی صرف و به‌بێ پاره. هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ش به‌ناوی خۆی بكات كه مافی ره‌فتاركردنیان (حق التصرف)، به‌سه‌ره‌وه هه‌یه، دوای كوژاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی ره‌فتاركردن له‌سه‌ریاندا وقه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه وگونجاوی خاوه‌نه‌كانیان به‌پێی یاسا‌و په‌یڕه‌و و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان له‌م باره‌یه‌وه.
شه‌شه‌م. وه‌به‌رهێن مافی كڕین وبه‌كرێ گرتنی ئه‌وزه‌وی وخانوبه‌رانه‌ی هه‌یه كه پێویستن بۆدامه‌زراندن وفراوانكردنوو و هه‌مه$ جۆركردن وپه‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وله سنووری ئه‌و رووبه‌ر وئه‌و ماوه‌ی له ڕۆشنایی ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه وپێداویستی راسته‌قینه‌یدا ده‌خه‌ملێنرین، به‌ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی برگه‌ی (3) ی ئه‌م ماده‌یه.
حه‌فته‌م. ئه‌و زه‌ویانه‌ی پێویستن بۆ ئه‌و پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێن جیاده‌كرێنه‌وه له سنووری ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه له رۆشنایی ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌كه وپێداویستی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌خه‌مڵێنرێن به پێی ئه‌و مه‌رجه$ تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه دیارده‌كرێن به ده‌ر له‌و حوكمانه‌ی كه له‌م باره‌وه ره‌چاوكراون.
هه‌شته‌م. گۆڕینی شوێنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته ژێرباری هه‌مان بنه‌ماو مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی شوێنی پرۆژه‌كه، كه یه‌كه‌م جار ره‌چاو كراون.
نۆیه‌م. لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته، خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی وه‌ك ئاو‌و كاره‌با وئاوه‌ڕۆو رێگای گشتی وپه‌یوه‌ندییه‌كان وشتی دیكه‌ش بۆ سنووری پرۆژه‌كه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن به مه‌رجێك برێكی پێویست له بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت.
ده‌یه‌م. جگه له‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێنی بیانی، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی موڵكدارێتی و به‌كرێگرتنی زه‌وی و ئوتومبێلی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه خانوو به‌ره‌ی نیشته‌جێ كردن وئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م نه‌هێن، وئه‌وه‌ی پڕۆژه پێی ده‌وێت بیانكرێت یان به‌كرێیان بگرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ده‌سته له‌سه‌ریدا وبه‌پێی ئه‌ومه‌رجانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیار ده‌كرێن.
الموضوع: ده‌سته، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، ده‌ستنیشانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان ده‌كرێن,فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌دا ده‌ستنیشانی هه‌ر شتێك ده‌كه‌ن كه پڕۆژه پێویستی بێت له زه‌وی وزاری نێو نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاره‌كان وده‌ره‌وه‌یاندا وته‌رخانیان ده‌كه‌ن به شێوه‌ی كرێ وبانه‌وانی (مساگحه),ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، له سه‌ر پێشنیاری ده‌سته، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون به‌پێی ئه‌م یاسایه، به نرخێكی هانده‌ر كه ده‌سته پێشنیاری ده‌كات یان به‌خۆڕایی به‌ناویان بكات,له فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند، ئاماژه‌ی گلدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه داده‌ندرێت كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون,له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیدا، ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه به‌ناوی خۆی بكات كه موڵكی ده‌وڵه‌تن، وه‌ك موڵكێكی صرف و به‌بێ پاره.