مادده‌ی دووه‌م:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه پیاده ده‌كرێن كه ده‌سته له یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی خواره‌وه دا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌دات:
یه‌كه‌م. پیشه‌سازییه گۆڕاوه‌كان(التحویلیه) وكاره‌با وئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن.
دووه‌م. كشتوكاڵ به‌هه‌ر دوو لایه‌نیه‌وه، رووه‌كی وئاژه‌ڵی، ودارستان وئه‌وخزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن.
سێیه‌م. هوتێل وپرۆژه‌كانی گه‌شتیاری وكات به‌سه‌ربردن وشاره‌كانی یاری.
چواره‌م. ته‌ندروستی وژینگه
پێنجه‌م. توێژینه‌وه‌كانی زانستی وته‌كنۆلۆژی وته‌كنۆلۆژیای زانیاریه‌كان.
شه‌شه‌م. گواستنه‌وه وگه‌یاندنی سه‌رده‌م.
حه‌فته‌م. بانكه‌كان وكۆمپانیاكانی دڵنیاكاری (تأمین) وده‌زگا داراییه‌كانی دیكه.
هه‌شته‌م. پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری، وه‌ك بنیاتنان وئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ورێگاوبان وهێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر وفرۆكه‌خانه وئاودێری وبه‌نداوه‌كان.
نۆیه‌م. ناوچه ئازاده‌كان وبازاره بازرگانیه سه‌رده‌می یه‌كان وئه‌و خزمه‌تگوزاریه راوێژكاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن.
ده‌یه‌م. فێركردن له‌هه‌موو قۆناغه‌كان دا، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی فێركاری له هه‌رێمدا.
یازده‌م. هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له هه‌ر كه‌رتێكی دیكه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خستنه‌به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی بدات.
الموضوع: پیشه‌سازییه گۆڕاوه‌كان,كشتوكاڵ به‌هه‌ر دوو لایه‌نیه‌وه,هوتێل وپرۆژه‌كانی گه‌شتیاری,ته‌ندروستی وژینگه,توێژینه‌وه‌كانی زانستی وته‌كنۆلۆژی,گواستنه‌وه وگه‌یاندنی سه‌رده‌م,بانكه‌كان وكۆمپانیاكانی دڵنیاكاری,پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری,ناوچه ئازاده‌كان وبازاره بازرگانیه سه‌رده‌می یه‌كان,فێركردن له‌هه‌موو قۆناغه‌كان دا