مادده‌ی هه‌ژده: ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتو گوزارو هه‌موو ته‌شكیلاته‌كانی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای ژماره (15)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا هاتووه، ئیلغاده‌كرێن و، هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی له مونشه‌ئات و خانووبه‌ره‌و لانه‌ی گه‌شتیاری و زه‌وی وزاری ته‌رخانكراو، به خانووی گه‌شتیاری و ئوتێل و شار‌و گوند‌و خواردنگه‌و كۆشكی گه‌شتیاری و هه‌ر موڵك و ماڵێكی دیكه‌شه‌و، هه‌ر هه‌مووی، ده‌بن به موڵكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزارو، به‌ناوی ده‌زگاكه‌وه له دایه‌ره‌ی عیقاریدا تۆمارده‌كرێن.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتو گوزاری,موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نی,خانووی گه‌شتیاری و ئوتێل,موڵك و ماڵێكی دیكه‌شه‌و,موڵكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزاری