مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌زگا تێده‌كۆشێ، له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه، ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته‌دی: 1. هه‌وڵ ده‌دات چاوگه سروشتییه‌كانی، وه‌ك، چیا‌و تاڤگه‌و كه‌ناری رووبار‌و ده‌ریاچه‌كان و كانیاوه كانزاییه‌كان له هه‌رێمدا وه‌سوود بهێنێ و به‌ره‌و باشتریان ببات به‌جۆرێ كه مه‌به‌سته‌كانی گه‌شتو گوزار بێنێته‌دی. 2. وه‌به‌رهێنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی جێگا مێژوویی و ئاسه‌واره‌كان، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا. 3. دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌و ئوتێلی گه‌شتوگوزارو جێگای رابواردن و باخچه‌و شتی دیكه‌ی به‌سوود بۆ گه‌شتوگوزار. 4. دنه‌دان و پشتگرتنی كه‌رتی تایبه‌ت به شێوازی جۆربه‌جۆر له پێناوی وه‌گه‌ڕخستنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا به نموونه، وه‌ك ئه‌وه‌ی، زه‌وی وزار بدرێ به هاووڵاتیان، لانه‌ی جۆربه‌جۆری گه‌شتوگوزاری له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن به‌پێی شه‌رتوشرووتی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ. 5. به‌كرێدان و به‌كرێ گرتنی لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزار. 6. دامه‌زراندنی شیركه‌تی جۆربه‌جۆری گه‌شتو گوزار. 7. ئاسانكردنی خزمه‌تگوزاریی بانك له ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزاردا. 8. دنه‌دانی كۆمپانیا بیانی و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان تا وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا بخه‌نه‌كار. 9. كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شقدادان بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی لێهاتوویی كادیره‌كانی گه‌شتو گوزار . 10. كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌و وه‌كالاتی گه‌شتو گوزار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گه‌شتو گوزار. 11. رێكخستنی سه‌فه‌ری فه‌ردی و به كۆمه‌لَ، بۆ گه‌شتوگوزار له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه له ده‌وڵه‌تانیشه‌وه بۆ هه‌رێم. 12. به‌هێزكردنی هه‌ست و ویستی گه‌شتیاری له رێگا جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌و، ده‌لیلێكی تایبه‌تیش بۆ گه‌شتیاران دابنرێت. 13. به‌هاوكۆمه‌كی هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمدا، تایبه‌تمه‌ندی و قوربانیدانه‌كانی گه‌لی كوردستان به روونی ده‌ربخرێن و، له رێگای دروستكردنی په‌یكه‌رو پێشانگاو چالاكیی جۆربه‌جۆری هونه‌ریه‌وه به‌رجه‌سته بكرێن.
الموضوع: هه‌وڵ ده‌دات چاوگه سروشتییه‌كانی,به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی جێگا مێژوویی,دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌و ئوتێلی گه‌شتوگوزار,دنه‌دان و پشتگرتنی كه‌رتی تایبه‌ت,به‌كرێدان و به‌كرێ گرتنی لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزار,دامه‌زراندنی شیركه‌تی جۆربه‌جۆری گه‌شتو گوزار,ئاسانكردنی خزمه‌تگوزاریی بانك,دنه‌دانی كۆمپانیا بیانی,كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شقدادان,كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌و وه‌كالاتی گه‌شتو گوزار,رێكخستنی سه‌فه‌ری فه‌ردی و به كۆمه‌لَ,به‌هێزكردنی هه‌ست و ویستی گه‌شتیاری,به‌هاوكۆمه‌كی هاوده‌نگی