مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. 2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3. ده‌زگا: ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 4. سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری ده‌زگای گشتیی گه‌شتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 5. مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزار: مه‌به‌ست: حه‌وانه‌وه‌یه، بووژانه‌وه‌یه، وه‌رزشه، گه‌شته، دڵكردنه‌وه‌یه، راوه‌و دیتنی جێگا دێرینه‌كانی مێژوو ئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشت و، بزاڤی رابواردنی دیكه. 6. لانه‌ی گه‌شتو گوزار: ئه‌و شوینانه‌ی كه مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزاری تێدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ، به‌نموونه، وه‌ك: ئوتێل، خواردنگه، گازینۆ، مه‌نزڵگه‌و جێگای رابواردنی دیكه. 7. ناوچه‌ی گه‌شتو گوزار: ئه‌و جێگایانه‌یه كه یارای ئه‌وه‌ن بزاڤی گه‌شتو گوزاریان تێدا بكرێ و مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزاریان تێدا بێته‌دی.
الموضوع: هه‌رێم,ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,ده‌زگا,سه‌رۆكی ده‌زگا,مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزار,لانه‌ی گه‌شتو گوزار,ناوچه‌ی گه‌شتو گوزار