مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:ـ أ- وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیشوكاری ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه و سه‌رپه‌رشتی و چاودێرییان ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و ڕێنماییه‌كیش كه په‌یوه‌ندی به ئه‌رك وفرمان وپێكهاته‌و ده‌سته‌ڵات وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی و كارگێڕی وڕێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن وخۆی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و به‌رپرسیشه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یان به به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود به‌هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه خۆی به‌شیاوی بزانێ. ب- بریكاری وه‌زاره‌ت: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ له‌ئاراسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات و مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ. ج- نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. د- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. هـ- راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كارامه‌یی بن. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕیی بێ. ز- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌واره‌كان: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێ. دووه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی بۆ گه‌شتوگوزار داده‌مه‌زرێ و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێ له‌و بواره‌دا. سێیه‌م: أ- ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ت پێكدێت له:- 1- وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. 3ـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان : ئه‌ندامن. 4ـ راوێژكار‌و شاره‌زایان: نابێ ژماره‌یان له سێ كه‌س زیاتر بێ: ئه‌ندامن. به‌مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و پسپۆڕییان هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر و له كاتی پێویستدا كۆ ده‌بێته‌وه. ج ـ ئه‌نجومه‌ن راسپارده‌كانی پێشكه‌ش به وه‌زیر ده‌كات و ئه‌گه‌ر په‌سند كرا شێوه‌ی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ.
الموضوع: پێكدانی وه‌زاره‌ت,به‌ڕێوه‌به‌ری ئیشوكاری,بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی,راوێژكاران,ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ت