مادده‌ی دووه‌م: وه‌زارهت ئه‌ركی پلاندانان و به‌دواداچوونی بزووتنه‌وه‌ی گه‌شت وگوزاری ناوچه‌كانی هاوینه هه‌وار له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر:- یه‌كه‌م: به‌هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا وزه‌ی گه‌شت وگوزارو سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و ناوچه ئاسه‌واری و مێژوویی و مه‌زارگه‌ی ئایینی وه‌به‌ردێنێ به‌جۆرێكی وا كه خزمه‌تی مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری بكه‌ن و په‌ره‌یان پێ بدرێ. دووه‌م: هاندانی بنیات نانی شار‌و كۆمه‌ڵگای گه‌شت وگوزاری و جێگای بووژانه‌وه‌و ئۆتێل و خانووی گه‌شتوگوزاری. سێیه‌م: دروستكردن و به‌كرێدان و به‌كرێگرتنی خواردنگه وگازینۆ و چایخانه‌و جێگای ڕابواردن و سه‌یرانگاو مه‌له‌وانگه‌ی ده‌ستكرد و سروشتی وشوێنی به‌فه‌ره‌خلیسكێ و هی دی. چواره‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و به‌پێی توانا ڕه‌خساندنی هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك بۆیان له پێناوی خولقاندنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی گه‌شتوگوزاری. پێنجه‌م: ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌ت به كۆمپانیا‌و نووسینگه‌و بریكاره‌كانی سه‌فه‌رو گه‌شتوگوزاری ناوخۆ‌و هاندانی سه‌فه‌ری گه‌شت وگوزاری. شه‌شه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پێویستی پاره گۆڕینه‌وه له‌ناوچه‌و ده‌زگا گه‌شتوگوزارییه‌كاندا به‌هاوئاهه‌نگی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. حه‌وته‌م: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمپانیا و تاكه‌تاكه‌ی خه‌ڵكیشدا له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا و ئه‌مه‌ش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێده‌وێ. هه‌شته‌م: هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له بواره‌كانی گه‌شتوگوزاریدا. نۆیه‌م: هاوكاری و هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ ناو هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پلان و ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رچووێنراون.
الموضوع: ئه‌ركی پلاندانان و به‌دواداچوونی بزووتنه‌وه‌ی گه‌شت وگوزاری ناوچه‌كانی هاوینه هه‌وار,به‌هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا وزه‌ی گه‌شت وگوزارو سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و ناوچه ئاسه‌واری و مێژوویی و مه‌زارگه‌ی ئایینی,هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و به‌پێی توانا ڕه‌خساندنی هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك بۆیان له پێناوی خولقاندنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی گه‌شتوگوزاری,پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پێویستی پاره گۆڕینه‌وه له‌ناوچه‌و ده‌زگا گه‌شتوگوزارییه‌كاندا به‌هاوئاهه‌نگی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا,هاوكاری و هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ي وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ ناو هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پلان و ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رچووێنراون