مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری گه‌شت وگوزاری هه‌رێم. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیگه‌شت وگوزار. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار. شه‌شه‌م: مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری: مه‌به‌ست له حه‌وانه( الراحه) بووژانه‌وه( الاستجمام)و وه‌رزش و مه‌له‌وانی و ڕابواردن و ڕاوكردن و بینینی هه‌واری مێژوویی وئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشتی و پارك و سه‌یرانگا و كڕینی پێداویستی شه‌خسی و چالاكیی دیكه‌ی خه‌مڕه‌وێن و هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه كه گه‌شتیاران ڕابكێشێ. حه‌وته‌م: جێگه‌ی گه‌شت وگوزار: هه‌ر جێگه‌یه‌كه، مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری تێدا به‌جێ بێ وه‌ك، ئۆتێل و خواردنگه و گازینۆ و شوێنی بووژانه‌وه (المنتجعات) و خێوه‌تگاو شوێنی دیكه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار ئاماده كرابێ. هه‌شته‌م: ناوچه‌ی گه‌شت وگوزار: هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه بۆ چالاكی گه‌شت وگوزر له‌باربێ و مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی بۆ فه‌راهه‌م كرابێ یان بۆ گه‌شتوگوزار له‌بار بێت.
الموضوع: هه‌رێم,وه‌زاره‌ت,وه‌زیری گه‌شت وگوزاری,بریكاری وه‌زاره‌ت,ئه‌نجومه‌ن,مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری,جێگه‌ی گه‌شت وگوزار,ناوچه‌ی گه‌شت وگوزار