مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری ده‌بێ وله‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: 1- وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری سه‌رۆكه وله‌كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3ـ نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌مه‌رجێك پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ : ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له‌وه‌زاره‌ت ئه‌ندامن. 5- هه‌ر راوێژكار یا شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ كه وه‌زیر له‌ناو وه‌زاره‌ت یا له ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵیده‌بژیری: ئه‌ندامن دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكاری راسپارده‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌وه‌زیر ده‌كات وئه‌گه‌ر په‌سندی كرد شێوه‌ی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ.
الموضوع: وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری,بریكاری وه‌زاره‌ت,نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیدار,به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان,راوێژكار یا شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ