مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له كاره‌كانی وئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی دا وسه‌رپرشتی وچاودێری چالاكییه‌كانی ده‌كات وهه‌ر له‌ویشه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وده‌زگاكانیه‌وه له‌رووی هونه‌یی ودارایی وكارگیرێی ورێكخستنه‌وه هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا وبه‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان یان ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێ. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌دری وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت، و پسپۆڕ بێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر بێت وبڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت: 1. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان. 5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بانكی زانیاریی. 6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدانی كارگێڕی وهونه‌ریی. 7. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه. شه‌شه‌م:راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار زیاتر نابێ وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی و كارامه‌یی بن و پسپۆڕییه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێ. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ نه‌خشه‌كێشانی بیناسازیی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پڕۆژه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. یازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. دوازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێم دا: هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وپسپۆڕوخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. سێزده‌م:سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له مه‌ركه‌زی هه‌موو پاریزگایه‌ك له پاریزگاكانی هه‌رێم: له هه‌ر پارێزگایه‌ك سه‌رۆكێكی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.
الموضوع: پێكدانی وزارەتی شاره‌وانی,بڕیاری وزارەتی شاره‌وانی,نووسینگه‌ی وزارەتی شاره‌وانی,نووسینگه‌ی بریكاری وزارەتی شاره‌وانی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی