مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری خۆجێیه‌تی وشاره‌وانی بۆ دابین كردنی پێویستیه‌كانی دانیشتوان له ئاوی پاك وئاوه‌ڕۆ وئاوی باران ودروستكردنی رێگاوپرد وتونێل له‌ناو سنووری شاره‌وانییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی هه‌مه‌جۆری شاره‌وانی له رووی چه‌ندیی وچۆنییه‌وه تاكو شار‌و شارۆچكه وگونده‌كان ده‌گرێته‌وه،له‌گه‌لأ دابین كردنی پێویستیه‌كانی هاونیشتمانیان له سه‌یرانگاو یاریگاكان. دووه‌م: پلاندان وبه‌ڕێوه‌بردن وڕاپه‌ڕاندنی كار‌و ئه‌ركه‌كان به‌جۆرێكی وا ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه به‌شداریی له خولقاندنی گه‌شه سه‌ندنی ئابووری خۆجێیه‌تی بكات، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی گرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی كارا ده‌بێ بۆ به‌كارهێنانی زه‌وی ونه‌خشه‌كێشانی بیناسازیی وئاوه‌دانی. سێیه‌م: ئاماده كردنی ئاووهه‌وای له‌بار بۆ پارێزگاریكردن له ژینگه‌ی پاك ودروست وگرنگیدان به ناوچه سه‌وزه‌كان له‌شارو شارۆچكه‌كاندا. چواره‌م: كاركردن له پێناوی هێنانی سه‌رمایه وهاندنی وه‌به‌رهێنانی بیانی وخۆجێیه‌تی له كه‌رته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاره‌كانی وه‌زاره‌ت وئه‌مه‌ش به هاو ئاهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا ده‌بێت.
الموضوع: پێشكه‌شی خزمه‌تگوزاری خۆجێیه‌تی وشاره‌وانی,پلاندان وبه‌ڕێوه‌بردن وڕاپه‌ڕاندنی كار‌و ئه‌ركه‌كان,ئاماده كردنی ئاووهه‌وای له‌بار بۆ پارێزگاریكردن,كاركردن له پێناوی هێنانی سه‌رمایه