مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێكدێ:
1/ مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت كه پێكدێ له :
أ/ نووسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌وه‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ له‌كارمه‌ندان وپسپۆران بێ.
ب/نووسینگه‌ی بریكار:مووچه خۆرێك له كامه‌ندان وپسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
ج/فه‌رمانگه‌ی یاسایی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیردا ده‌بێ.
2/به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان: هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی یه گشتیه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان ولێهاتوویی بێ چه‌ند به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شێكشیان پێوه ده‌به‌سترێته‌وه كه هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان و لێهاتووان بێ و هه‌ر به‌شێكیش مووچه‌خۆرێك له كارمه‌ندان و پسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
أ-به‌رێوبه‌ری گشتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتیی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.
یه‌كه‌م/به‌ڕێوبه‌ری كاروبار‌و به‌رێوه‌بردن و كه‌سان.
دووه‌م/به‌رێوه‌بەرێتی كاروباری دارایی و پێداچوونه‌وه.
ب- به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون كه ئه‌م به‌رێوبه‌رێتی و به‌شانه پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌ری نه‌خشه‌دانان و لێكۆڵینه‌وه.
دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی به‌دواداچوون وپشكین.
سێ یه‌م/ به‌رێوبه‌رێتی سه‌رژمێری وكۆمپیوته‌ر.
چواره‌م/به‌ڕوبه‌رێتی هێزی كارگه و په‌ره‌پێدان.
پێنجه‌م/ به‌شی خزمه‌تگوزاری ئه‌ندازیاری.
جـ-به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی شاره‌وانیه‌كان كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.
یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌رێتی موڵك و زه‌وی وزار.
دووه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری هونه‌ری كه ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
أ/به‌شی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه.
ب/ به‌شی سكێچ كێشانی.
ج/به‌شی ئه‌ندازیاری هاتووچۆ
د/به‌شی كارگه و ماشینه‌كان.
سێیه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون.
چواره‌م/به‌شی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی .
پێنجه‌م/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم وبه‌ڕێوبه‌رێتیه‌كانی شاره‌وانی یان.
د/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
یه‌كه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتیلێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و سكێچ كێشان به‌راشكاوی.
دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی سكێچ كێشانی بنچینه‌یی و جوداكردنه‌وه.
سێ یه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتیه‌كانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
ه/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی ئاووئاوه‌ڕۆ كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
یه‌كه‌م: به‌رێوبه‌رێتی ئیش پێكرنو چاككردنه‌وه.
دووه‌م:به‌ڕێوبه‌رێتی گه‌نجینه‌كان.
سێیه‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن دارایی.
چواره‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
و/ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار كه ئه‌رك ودام و ده‌زگاكانی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌تی رێكده‌خرێ.
ز/یه‌كه‌م/ ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه پێكدێ كه وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن:
1-بریكاری وه‌زاره‌ت.
2-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانان وبه‌دواداچوون جێگری سه‌رۆك مقرری ئه‌نجومه‌ن.
3-به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ.
4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار.
5-به‌ڕێوبه‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان.
6-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانانی ئه‌وه‌دانی.
7-به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌بردن ودارایی.
8-راوێژكاری یاسایی.
9-سه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم.
دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
1-دارشتنی ئامانجه گشتیه‌كانی نه‌خشی وه‌زاره‌ت.
2-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانه‌وه ئاماده‌كراون وبه‌دواداچوو له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌لایه‌ن دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه پێشكه‌شكراون وبڕیار له‌سه‌ردانیان.
3-به‌دواداچوونی نه‌خشه‌ی وه‌زاره‌ت وچاودێری كردنی جێ به‌جێكردنی.
4-پێشنیازكردنی سیاسه‌تی دارایی وئابووری وه‌زاره‌ت.
5-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا وپه‌یره‌و رێنمایی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان به كاروئانجه‌كانی وه‌زاره‌توه هه‌یه وهه‌ر تێبینی و ئامۆژگاری یه‌كیش كه په‌سه‌ندیان ده‌كا.
6-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته ده‌وری یه گشتی یه‌ی وه‌زاره‌ت كه له‌لایه‌ن به‌رێویه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچووندا ئاماده‌كرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وكۆسپانه‌ی دێته رێگای و پێشنیازكردنی چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی بۆیان.
سێیه‌م: ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ر داوای وه‌زیر كۆ ده‌بێته‌وه (نصاب)ی كۆبوونه‌وه‌ش به ئاماده بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و دووله‌سێ به‌شی ئه‌ندامانیك
الموضوع: پێكدانی مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌وه‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی,مووچه خۆرێك له كامه‌ندان وپسپۆران سه‌رۆكایه‌تی,فه‌رمانگه‌ی یاسایی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیردا ده‌بێ,مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی,باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ,به‌ڕێوه‌بردنی گشتی یه‌كان,مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی,به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون,به‌ڕێوه‌بردنی گشتی شاره‌وانیه‌كان,به‌ڕێوه‌بردنی گشتی ئاووئاوه‌ڕۆ,به‌ڕێوه‌بردنی گشتی گه‌شتوگوزار,به‌ڕێوه‌بردنی گشتی شاره‌وانیه‌كان,به‌ڕێوه‌بردنی گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی,به‌ڕێوه‌بردنی گشتی ئیش پێكرنو چاككردنه‌وه,به‌ڕێوه‌بردنی گه‌نجینه‌كان,به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن دارایی,به‌ڕێوه‌بردنی گشتی شاره‌وانیه‌كان,به‌ڕێوه‌بردنی گشتی نه‌خشه‌دانانی ئه‌وه‌دانی,به‌ڕێوه‌بردنی گشتی به‌ڕێوه‌بردن ودارایی,دارشتنی ئامانجه گشتیه‌كانی نه‌خشی وه‌زاره‌ت,لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانه‌وه,به‌دواداچوونی نه‌خشه‌ی وه‌زاره‌ت وچاودێری كردنی جێ به‌جێكردنی,پێشنیازكردنی سیاسه‌تی دارایی وئابووری وه‌زاره‌ت,لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا وپه‌یره‌و رێنمایی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان به كاروئانجه‌كانی وه‌زاره‌توه هه‌یه,لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته ده‌وری یه گشتی یه‌ی وه‌زاره‌ت,ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای وه‌زیر,نصاب