مادده‌ی سێیه‌م:
1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و له‌سه‌رپه‌رشتی و چاوردێری كردنی چالاكی یه‌كانیدا و له‌ویشه‌وه ئه‌و رێنمایی وبڕیار و فرمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاكانی و گشت كاروباره ئیداری و دارایی رێك و پێكی هونه‌ری یه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمی یاساوپێره‌ودا هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به سیفه‌تی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار و به‌ڕێوه‌یه‌ری گشتی یه وهه‌ر كه‌سێ خۆی په‌سه‌ندی ده‌كا بسپێرێ.
2-بریكار به‌رپرسیاره له جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت و نه‌خشه بۆ كێشانی هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به‌و تایبه‌تكاری یانه‌وه هه‌بێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.