ماددهی (26)
وەزیر لەسەر پێشنیازى دەستە رێنمایى بۆ رێکخستنى ئەمانەى خوارەوە دەردەکات.
یەکەم/ چاودێرى و پشکنینى دامەزراوە گەشتیارییەکان.
دووەم/ کردنەوەى پەیمانگە و ناوەندەکانى تایبەت بە ڕاهێنانى گەشتیاریى لە کەرتى گشتى و تایبەت و تێکەڵ.
سێیەم/ مۆڵەتدانى پڕۆژە گەشتیارییەکان بەپێى سیستەمى دابەشکردنى کات بەهاوکارى لەگەڵ وەزارەتی دارایى و ئابوریى.
چوارەم/ ئامادەکردنى ڕێبەرە گەشتیارییەکان.
پێنجەم/ دیاریکردنى کاتى دەستپێکردن و کۆتایى هاتنى کار و چالاکیە گەشتیارییەکان لە شوێنە گەشتیارییەکاندا.
الموضوع: چاودێرى و پشکنینى دامەزراوە گەشتیارییەکان,کردنەوەى پەیمانگە و ناوەندەکانى تایبەت بە ڕاهێنانى گەشتیاریى,مۆڵەتدانى پڕۆژە گەشتیارییەکان بەپێى سیستەمى دابەشکردنى کات,ئامادەکردنى ڕێبەرە گەشتیارییەکان,دیاریکردنى کاتى دەستپێکردن و کۆتایى هاتنى کار و چالاکیە گەشتیارییەکان