مادده‌ی (23)

معرف المادة: 18523

رقم المادة : 547

مادده‌ی (23) یەکەم/ دەستە دەتوانێت ئەو زەویانەى کە بۆ مەبەستى گەشتیارى تەرخانکراون، تەنها بۆ پڕۆژەى گەشتیارى بەکرێ بدات. دووەم/ 1. ماوەى گرێبەستى بەکرێدانى زەوى و پڕۆژەى گەشتیارى، لە دواى ڕۆژێک لە تەواوکردن یان نۆژەنکردنەوەى پڕۆژەکە، کە پێشتر ماوەکەى لە ڕێگەى لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دیاریکراوە، هەژماردەکرێت، و کرێى ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش لەسەر زەویەکە وەردەگیرێت. 2. ئەگەر خاوەن پڕۆژە دەستى لە پڕۆژەکە هەڵگرت یان نەیویست گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە، ئەوا لە بەکرێدانى ئاشکرادا بەکرێ دەدرێتەوە. 3. جگە لە گرێبەستى بانەوانى، گرێبەستەکانى بەکرێدانى شوێن و پڕۆژە گەشتیارییەکان لە لایەن دەستەوە، کە ماوەیان لە (15) پازدە ساڵ کەمترە، بۆ یەک جار یاراى درێژکردنەوەن، بەو مەرجەى ماوەى بنەڕەتى و ماوەى درێژکراوە پێکەوە لە (15) پازدە ساڵ تێپەڕ نەکات و بڕى بەرامبەرى ڕاستەقینە بەپێى ئەو ڕێکارانەى لە یاساى ژمارە (1)ى ساڵى (2021)دا هاتوون، بخەمڵێنرێتەوە. 4. ماوە و بڕى بەرامبەر و مەرجەکانى درێژکردنەوە، لەسەر پێشنیارى دەستە و بە ڕەزامەندى وەزیر دیارى دەکرێت.

الموضوع: دەستە دەتوانێت زەویان بۆ پڕۆژەى گەشتیارى بەکرێ بدات,ماوەى گرێبەستى بەکرێدانى زەوى و پڕۆژەى گەشتیارى,کرێى ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکە لەسەر زەویەکە وەردەگیرێت,گرێبەستەکانى بەکرێدانى شوێن و پڕۆژە گەشتیارییەکان,ماوە و بڕى بەرامبەر و مەرجەکانى درێژکردنەوە