مادده‌ی (21)

معرف المادة: 18521

رقم المادة : 547

مادده‌ی (21) یەکەم/دواى لارینەبوونى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، زەوى کشتوکاڵى بۆ پڕۆژەى گەشتیاری، لەبەر ڕۆشنایى یاسا بەرکارەکانى هەرێم، بەمەبەستى جێبەجێکردنى پڕۆژە گەشتیارییەکان، دەکوژێندرێتەوە. دووەم/ بە دەر لە زەوییە کشتوکاڵییەکان، وەزارەت دەتوانێت بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، هەر زەوییەکى تر بۆ مەبەستى جێبەجێکردنى پڕۆژە گەشتیارییەکان، تەرخان بکات.

الموضوع: لارینەبوونی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بۆ پڕۆژەى گەشتیاری,تەرخانکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان بەرەو پڕۆژە گەشتیاری